يوتيوب، تويتەر دەکڕێت؟

ماوەی چەند رۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵايەتييەکان دەنگۆی فڕۆشتنی تويتەر بڵاوکراوەتەوەو باس لەوە دەکرێت يوتيوب دەيەوێت بەهەر نرخێک بێت، بيکڕێتەوە.

لەوبارەيەوە پێگەی "techcrunch" رايگەياند، لە ئەگەر کڕينی تۆڕی کۆمەڵايەتی تويتەر لەلايەن يوتيوبەوە ئەوا شوێنێک بۆ تويتەر بەردەست دەبێت بەناوی "YouTwitter" کە لەگەڵ ناوەکەشی رێکدەکەوێت و پەيوەست دەکرێت بە چەناڵەکانەوە.
بەهۆی يارمەتييە بەردەوامييەکانی گوگڵ بۆ تويتەر، نێوانی ئەو دوو کۆمپانيايە نزيک بووەتەوە، هاوکات تۆڕە باڵندەکە گۆڕانکارييەکی باشی بەخۆيەوە بينيوەو بەردەوام لە گەشەسەدايە.

هەربۆيە راگەياندنەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، لە ئەگەری رازی بوونی گوگڵ بەپێدانی ٣٠ مليار دۆلار، پێدەچێت تويتەر زۆرينەی پشکەکانی بە گوگڵی خاوەن تۆڕی کۆمەڵايەتی يوتيوب بفڕۆشێت و پێکەوە هەنگاو بۆ باشتربوون بنێن.

جێگەی بيرهێنانەوەيە لە ئێستادا يوتيوب سەرقاڵی دانانی تۆڕێکی کۆمەڵايەتييە بەناوی (Youtube Community) کە لە رێگەی چەناڵەکانی ئەو تۆڕەوە پەيوەست دەکرێت و زۆرينەی تايبەتمەندييەکانی فەيسبوکی لەو تۆڕەيان خستووەتە بەردەست هەربۆيە نزيکە لەوەی تويتەريش بکڕێتەوە.
youtube-community-tab
Youtube Community

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!