ماڵپەڕی tormix.net تۆڕێکی کۆمەڵایەتییە کە ساڵی پار بیرۆکەی دروست کردنی هاتە ئاراوە و پلانی بۆ دانرا و ئەم ساڵ توانرا بە کار بکەوێت و ڕێگە بدات بەکارهێنەران خۆیان تۆمار بکەن.
هەر لەسەرەتاوە بە بەهێزی دەستی پێکردووە و ڕووکارێکی زۆر جوان و سەرنجڕاکێشی هەیە، بیرۆکەی چەند تۆڕێکی کۆمەڵایەتی تێدا بەکارهاتووە بە تایبەت فەیسبوک بەڵام تایبەتمەندیی تایبەتیی هەیە، لە کاتی بەکارهێنان هەست جیاوازیی تۆڕەکە دەکەیت.
خۆتۆمارکردن زۆر ئاسانە ناوی بەکارهێنەر و ئیمەیڵ و ناوت لە تۆڕەکە و وشەی تێپەڕ دادەنێیت، واتا هیچ ئاڵۆزیەکی تێدا نەکراوە هەموو کەسێک دەتوانێت هەژمارێک بۆ خۆی دروست بکات.
چۆنیەتیی وێنەی کەسیی و بارکردنیی بابەت (پۆستکردن) و گروپ و پەڕەکان (پەیج) زۆر لە تۆڕی فەیسبوک دەچێت، ئەوەی تێبینیم کردبێت بۆ ئێستا ناتوانیت لە وێنەیەک زیاتر بۆ هەر بابەتێک پۆست بکەیت، لە ڕێژەی نووسینیش وەک تۆڕی تویتەر وایە پیتەکان بێ کۆتا نین.
خاڵێکی تری بەهێزی ئەو ماڵپەڕە ئەوەیە دەتوانیت بە بەشداری هەفتانە یان ساڵانە بەرامبەر بڕێک پارە پەرە بە بڵاوکراوەکانت بدەیت و بەکارهێنەرێکی زیاتر بۆ خۆت کێش بکەیت، کە ئەمەش هاوشێوەی تۆڕەکانی فەیسبووک و ئینستەگرامە بۆ سیستەمی سپۆنسەرکردن، کە لە پەڕە تایبەتیی و گشتییەکان دەکرێت.
شتێکی تریش وام لێ دەکات زیاتر گەشبین بم بۆ ئەو تۆڕە ئەویش ئەوەیە ماڵپەڕەکە جگە لە زمانی کوردیی بە چەند زمانێکی تری جیهانیی وەک عەرەبیی و ئینگلیزیی و تورکیی و ڕووسیی بەردەستە بۆ بەکارهێنەرانی بیانیی تا ئەوانیش بەشدار بن لەو تۆڕە و ببێتە هۆکارێکی بەهێز بۆ بە جیهانیی بوونی.
حەز دەکەم ئاماژە بە شتێکی سەرسوڕهێنەر بکەم کە هەر کەسێک لە ڕێگای تۆوە بێتە ناو ماڵپەڕەکە ئەوا بڕێک پارە دێتە سەر هەژمارەکەت، کە دواتر دەتوانیت بۆ ڕێکلام یان هەر شتێکی تر کە بەردەست دەبێت بە کاری بهێنیت: لە ماوەی بەکارهێنانیشم بۆ ئەو تۆڕە هەست بە پەرۆشیی تاکی کورد دەکەم و لەگەشەکردنێکی باش دایە و بەردەوام بەکارهێنەری نوێی بۆ زیاد دەبێت، بەڵام دەبێت ئەوەش بڵێم کە تۆڕەکە بێ کێشە نیە، چونکە سەرەتای هەموو کارێک کۆسپی زۆر هەیە بەڵام لەگەڵ بەردەوام بوون ئەو کێشە و کۆسپانەش نامێنن.
هیوادارم داهاتوویەکی گەشی هەبێت و بتوانێت جێگای خۆی لە دڵی بەکارهێنەرانی کورد بکاتەوە، لە ئاستی جیهانیش دەنگدانەوەی باشی هەبێت.
گهڕان لهناو ماڵپهڕ
فێربونی مایكرۆسۆفت ئۆفیس
فێربونی مایكرۆسۆفت ئهكسس
فێربونی مایكرۆسۆفت پاوهرپۆینت
فێربونی مایكرۆسۆفت ئێكسڵ
فێربونی مایكرۆسۆفت وۆرد
75 وانە بۆ فێربوونی ئێكسڵ
كتێب لهسهر ئێكسل به كوردی
.
دامهزراندنی ویندۆز
فۆرمات و ئنستۆل كردنی ویندۆز 10
فۆرمات و ئنستۆل كردنی ویندۆ 8.1
فۆرمات و ئنستۆل كردنی ویندۆز 8
فۆرمات و ئنستۆل كردنی ویندۆز 7
ئنستۆل كردنی ويندۆز سێرڤهر2008ئهنتی ڤایرۆس بۆ كۆمپیوتهر
360Total Security
Kaspersky Anti-Virus
McAfee Antivirus
ESET Smart Security
Comodo Antivirus
چهند ئهنتی ڤایرۆسی تر
ماڵپهری یانی
فێركاری به كۆرس
كۆكراوهی ههموو فهرههنگهكان
فهرههنگی قهسلان
فهرههنگی بزاڤ
فهرههنگی سمارت
فهرههنگی ئای تی
فەرهەنگی زهوی ناسی
فەرهەنگی رووكار
چهند فهرههنگی تر