١٠ هۆکار دەیسەلمێنن کە دۆڵمە بۆچی پەسەندترین خواردنە لای ژنان

دەڵین پیاوان حەزیان لە دۆڵمە نییە، بەڵام نازانین هۆکاری ئەمە چییە!

ئافرەتانیش دۆڵمە بەلایانەوە خۆشترین و بەچێژترین خواردنە، هەرچەندە هەندێک کابان بەلایەنەوە ئاسانە و هەندێکی تریش ئامادەکردنی کەرستەکانیان پێ قورسە، بەڵام هەمووان کۆکن لەسەر ئەوەی سیننیەک یاپراخی خۆش هەموو ماندبوون و زەحمەتییەکان لەبیر دەباتەوە، بۆ نمونە:

%d9%a1

مەنجەڵی دۆڵمە لە سەیران و گەشت حیسابی تایبەتی بۆ دەکرێت، هەرگیز نەبووە گەشت بێ دۆڵمە بکرێت.

2

کاریگەرییەکەی هێندە مەزنە گەورە و بچوک لە دەوری سینییەک کۆدەکاتەوە.

 

٣. ئەم خواردنە ستایلی خۆی بەگوێرەی وەرزەکانێش دەگۆڕێت، لەبەهار بەگەڵا مێو  و ماست درووست دەکرێت و لەژێرەوەش یەک ڕیز پاقلە سوپرایزت دەکات و، لەهاوین و پایزیش هەموو سەوزەی بازاڕی تێ دەکرێت و لۆبیا و لەوانەشە گۆشت لە ژێرەوەی مەنجەڵ چاوەڕیت بکەن!

Instagram Photo

%d9%a4

دەتواندرێت بگوترێت دۆڵمە دادپەروەرترین خواردنە! تەماتە و کودو و خەیار و سلق و پیاز و گەڵا مێو و بیبەر و پەتاتە و….خۆ هەموو بازاڕ لەناو یەک مەنجەڵ کۆبووەتەوە، ئیتر مەحاڵە خواردنێکی وا دڵی هەمووان ڕانەگرێت.

 

٥. ئەگەر ئافرەتێکی خاوەن کاریت و بەیانیان زوو لەماڵ دەردەچیت، یاپراخ بەهاناتەوە دێت، دەتوانیت مەنجەڵێک یاپراخ شەو یاخود بەیانی زوو ئامادە بکەیت و بێ خەم کە گەڕایتەوە تەنها کوڵانەکەی دەمێنێت!

 

تاکە خواردنێکە کاتێک دەمێنێتەوە خۆشتر دەبێت، دۆڵمە بەساردیش هەر خۆشە، وایە یان نا؟

٧. سیاسەتمەداران دەڵین وڵاتیکی یەکگرتووی فرە ئایین و نەتەوە، ئێمەش دەڵیین یاپراخ خواردنێکی فرە تام و پێکهاتە و تام و ڕەنگ.

Instagram Photo

٨. خۆ ئەم هەستەش تەنها ژنان لێی تێدەگەن:

Instagram Photo

 

٩.  خۆ ئەگەر دەمێکە دایکت نەدیوە و زەمی ماڵە خەزورانتان نەکردووە. باشترین هەل کاتی یاپراخ پێچانەوەیە بۆ ئەو مەبەستە!

Instagram Photo

 

١٠ئیتر هیوادارین ئەم بابەتە پیاوان لەگەڵ یاپراخ ئاشت بکاتەوە وەک ئەم برادەرە:

Instagram Photo

 

The post ١٠ هۆکار دەیسەلمێنن کە دۆڵمە بۆچی پەسەندترین خواردنە لای ژنان appeared first on Yalla.


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!