سوودی بوونی ئەم کونانە لە ئايفۆن حەوت ئاشکرابوو

پاش بڵاوبوونەوەی ئايفۆن حەوت و حەوت پڵەس لە بازارەکانی جيهاندا و پێشوازی کردنی لەلايەن بەکارهێنەرانی بەرهەمەکانی ئەپڵەوە، دوورو نزيک کۆمپانيا تەکنەلۆژييەکان شيکردنەوەی بۆ پارچە و تايبەتمەندييەکانی دەکەن.
لەماوەی چەند رۆژی رابردوو پێگەی iFixit، لە بابەتێکی دا رايگەياندبوو ئايفۆن حەوت و حەوت پڵەس هەڵە لە ديزاينەکەی دا هەيە، بەڵگەشی بەوە هێنابۆوە کوونی شوێنی سپيکەری بەشی چەپی ئامێرەکە لەناوە هيچ شتێکی پێوە پەيوەست نەکراوەو هەر بە سادەیی جێهڵڕاوە واتە سپيکەری لە پشت نييە بۆ زيادکردنی دەنگەکان، ئەمەش کاردانەوەی زۆری لەلای بەکارهێنەران دروستکرد، پرسياری ئەوەشی دروستکرد چۆن کۆمپانيايەکی لەوجۆرە هەڵەيەکی واگەورە دەکات و لێی ئاگادارنييە.
iphone-7-teardown-ifixit-012
بەشی ناوەوەی ئايفۆن حەوت
بەڵام کۆمپانيايەکی ديکە کە نزيکە لە ئەپڵەوە، ئەو هەواڵەی بە ناڕاست دانا و بە خستنەڕووی بەڵگەيەک سوود و کاری ئەو کونانەی بەشی چەپی ئايفۆن حەوت و حەوت پڵەسی ئاشکراکرد.
بەپێی پێگەی ئای داونلۆد بلۆگ، کە سەرچاوەيەکی باوەڕپێکراوی بابەتە تەکنەلۆژييەکانە، پاش کردنەوەو هەڵوەشاندنی ئايفۆنێک و پێناسەکردنی سەرجەم بەشەکانی، گرنگی ئەو کونانەشی ئاشکراکرد کە دەوترا هەڵەی ديزاينە.
iphone-7-teardown-ifixit-007
بەشی خوارەوەی ئامێرەکە
ئەو سەرچاوەيە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات سوود و بوونی ئەو کۆنانە بۆ ئەوەیە شەبەيەکی زياتر بۆ ئامێرەکە دەهێنێت ئەمە بێجگە لەوەی دەنگێکی روونتر و باشتر دەگوازێتەوە کە لە هێدفۆن و جاکيش باشترە، گەياندنەکەشی بەشێوەيەکی زۆر شاراوە لە بەشی راستەوە بۆ هاتووە تا کەمترين شوێن بگرێت و بەديارنەکەوێت، لە رێگەی بزوێنەری تاپتيکەوە کارەکە کۆنتڕۆڵ دەکات، بەمەش ئەو کونانە پەيوەستکراوە و پەيوەندی لەگەڵ بەشی راستدا هەيە کە وەک خۆی ديزاين کراوە، بەوهۆيەشەوە ئەپڵ شێوازێکی نوێی لە تەکنەلۆژيادا بەکارهێناوە، چونکە پێشتر لە ئايفۆن شەشدا لەلای کامێرای پشتەوە کونێکی دانابوو کە ئەو کارانەی دەکرد.
لەلايەکی ديکەشەوە پێگەی ئەپڵ ئينسايدەر ئاماژەی بۆ ئەوەدا کە ئەو کونانە دوو رۆڵی تايبەت دەگڕێن ئەويش لە بواری دەنگ و پاراستنی ئامێرەکەيە لە ئاو و تەپوتۆز، چونکە لەکاتی بوونی ئاودا وەک هەستەوەرێک کاردەکات و بەشەکانی پەيوەست بە پاراستنی ئامێرەکە لە بوونی ئاو ئاگاداردەکاتەوە.
iphone 7 microphone
iphone-7-teardown-ifixit-016
وه‌رگیراوه‌

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!