وێنەی گەلاکسی ئێس هەشت بڵاوکرايەوە Galaxy s8

دوای تێپەڕبوونی چەند مانگێک بەسەر دەنگۆی بەرهەمهێنانی گەلاکسی ئێس هەشت لەلايەن کۆمپانيای سامسۆنگی کۆرييەوە، لە ئێستادا چەند وێنەيەکی لەسەر بڵاوکراوەتەوە.

لەوبارەيەوە تۆڕی هەواڵی وێبۆی چينی وەک پيشەی هەموو کاتێکی و لە پێش سەرچاوەکانی ديکەوە وێنەی گەلاکسييە نوێيەکەی سامسۆنگی بڵاوکردەوە کە بە گەلاکسی ئێس هەشت ناودەبرێت.


وێنەی گەلاکسی هەشت

بەپێی ئەو سەرچاوەيە بێت مۆبايلەکەش لە ١٨ی نيسانی ئەمساڵ لەلايەن سامسۆنگەوە بڵاودەکرێتەوە کە پێشتر دەنگۆی ئەوە هەبوو لە کۆتایی مانگی شوبات ئەو بەرهەمە بڵاودەکرێتەوە.

هەروەها چەندين تايبەتمەنديشی وەک دەنگۆ لەسەر ئەو مۆبايلە نوێيە بڵاوکراونەتەوە کە لە گرنگترينيان دەوترێت رامەکەی هەشت گێگايە و تەکنيکی 4K تيابەکارهاتووە لەگەڵ بوونی کوالێتييەکی بەرز لە کامێراکەيدا.

galaxy s8

ئاماده‌كردنی : سەربەست نەجمەدين


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!