بە مۆبایلەکەت پشکنینی نەزۆکی بکە

 
ژمارەیەکی زۆر لە پیاوان بەھۆی نەزۆکییەوە ژیانیان لێ تاڵ بووە و زۆرجار ھەندێک لە پیاوان شەرم دەکەن لە چوونە لای پزیشک.
بۆ ئەو مەبەستە چەند شارەزایەکی زانکۆی ئێلینۆی لە شیکاگۆ جۆرە کامێرایەکیان درووستکردووە کە رێگە دەدات بەپیاوان خۆیان لەماڵەوە پشکنینی نەزۆکی بکەن، ئەو کامێرا نوێیە دەبەسترێت لەشوێنی کامێرای مۆبایل و توانای ھەیە ٥٥٥ جار سپێرم گەورە بکات.
ھاوکات پیاوان دەتوانن بەو کامێرایە وێنەی سپێرمەکەیان بگرن یان گرتەیەکی ڤیدیۆیی تۆمار بکەن و دواتر بینێرن بۆ پزیشکەکەیان و بە پرۆگرامێکی کۆمپیوتەر پشکنینی بۆ دەکەن و دەزانن کەسەکە نەزۆکە یان نا، ھەروەھا ئەو ئامێرە کارەکان زۆر ئاسانتر دەکات و لە چەند وڵاتێکی وەک ژاپۆن و ئەمەریکا دەستدەکەوێت و لەماوەیەکی کەمدا دەگاتە ھەموو جیھان.

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!