لێکۆڵینەوەیەک پێچەوانەى سەرجەم لێکۆڵینەوەکانە

sitting-1

لێکۆڵینەوەیەکى زانستى بەریتانى دەریدەخات دانیشتن بۆماوەیەکى زۆر زیان بە تەندروستى ناگەیەنێت، بەمەرجێک ئەو کەسە جاروبار بجوڵێت یان وەرزش بکات.

ئەو لێکۆڵینەوەیە لەلایەن چەند لێکۆڵەرێکى زانکۆوە ئەنجامدراوە و چاودێرى پێنج هەزار کەس کراوە، لەکۆتایدا بۆیان دەرکەوتووە دانیشتنى زۆر لە ماڵ و شوێنى کار مەترسیەکانى مردن زیاد ناکات.

لەوبارەیەوە میلفین هیلسدۆن کە یەکێکە لە بەشدارانى لێکۆڵینەوەکە رایگەیاندووە:لێکۆڵینەوەکەمان پێچەوانەى سەرجەم ئەو لێکۆڵینەوانەى پێشووە کە باس لە مەترسیەکانى دانیشتنى زۆر دەکەن، وتیشى مەترسیدارترین شت ئەوەیە بۆماوەیەکى زۆر دابنیشیت و هیچ جوڵەیەک ئەنجام نەدەیت.

بەپێى لێکۆڵینەوەکە پێویستە ئەو کەسەى بۆماوەیەکى زۆر دادەنیشێت کاتەکانى دابەش بکات و بەشێکى بۆ وەرزش تەرخان بکات.

هەروەها ئامۆژگاری خەڵک دەکەن هەتا دەتوانن زیاتر وەرزش ئەنجام بدەن چونکە رۆڵى زۆرى هەیە لە تەندروستى مرۆڤ دا.

 
……………
سه‌رچاوه‌:nrttv.com


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!