نوێترین ڕێکارەکانی ڕێگرتن لە نەخۆشیەکانى دڵ دەستنیشانکران

6492016_fd

نەخۆشى دڵ یەکێکە لە نەخۆشیە کوشندەکان و ساڵانە ژمارەیەکى زۆر بە هۆیەوە گیان لە دەست دەدەن و ژمارەیەکی تریش تووشى دەبن، لە کاتێکدا دەگونجێت رێگرتن لێى ئەستەم نەبێت.

بە گوێرەى توێژینەوەیەکى نوێ کە لەلایەن هەردوو زانکۆى “جۆنز هۆبکنز” و “بەلتیمۆر”وە ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە کە کەمکردنەوەى ژەمەکان بە بڕی خۆراک و زیاترکردنى ژەمەکان بە ژمارە، تا ڕادەیەکى زۆر رێگرى لە تووشبوون بە نەخۆشی دڵ نەخۆشیەکانى خوێنبەر و خوینهێنەرەکان دەکات.

لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە کە زیادکردنى ژەمەکان لە سێ ژەمەوە بۆ شەش ژەم ئەگەرى تووشبوون بە نەخۆشی خوێنبەر و خوێنهێنەرەکانى دڵ و نەخۆشیە گشتیەکانى دڵ بە رێژەى %٣٠ کەم دەکاتەوە.

جگە لەمەش زیادکردنى ژەمەکان بە مەرجێک خۆراکەکە کەمتر بێت رێگرى لە قەڵەوبوون و کۆبوونەوەى چەورى و نەخۆشى شەکرەش دەەکات و جگە لەوەش ماوەى زۆرى نێوان ژەمەکانیش لە درێژمەودادا تووشبوون بە نەخۆشیەکانى دڵێ لێدەکەویتەوە.

توێژینەوەکە باس لە چۆنیەتى بەرنامەى خۆراکى ژەمەکانیشیان کردووە و هۆشداریان داوە کە ئەگەر دەوڵەمەند نەبن بە سەوزە و میوە، مەترسیەکانى نەخۆشیەکانى دڵى لێدەکەوێتەوە و هەروەها دەبێت کەمتر تێیدا پشت بە خۆراکە شیرینەکان ببەسترێت.

ئەو بەرنامە خۆراکیانەى کە رێکوپێکن و میوە، سەوزە، پاقلەمەنى و ماسى لەخۆیان دەگرن بە شێوەیەکى بەرچاو ئەگەرى تووشبوون بە نەخۆشیەکانى دڵ کەمتر دەکەنەوە.

 

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!