سوودە تەندروستییەکانی نۆک

سوودە تەندروستییەکانی نۆک

نۆک یەکێکە لەو دانەوێڵانەی کە ڕێژەیەکی یەکجار زۆری مادەی فایتۆ کیمیکاڵی بە ناوی ساپووتنینی تێدایە، ئەو مادەیەش یەکێکە لەوانەی ڕۆڵی مادەی دژە ئۆکسید لە لەشی مرۆڤدا دەگێڕێت.

ماددەی ساپووتنینی ڕێگە لە زۆربوون و پەرەسەندنی خانە شێرپەنجەییەکان لە ھەموو ئەندامەکانی لەشدا دەگرێت، ھاوکات ڕۆڵێکی گرنگیشی لە لکاندنەوە و دروستکردنەوەی  DNAی لەش ھەیە و ڕێگریش لە سەرھەڵدانی شێرپەنجە بەھۆی  DNAی لەشەوە دەگرێت.

نۆک دەوڵەمەندە بە مادەی سەلنیو کە مادەیەکی کانزاییە، کە لە میوە و سەوزەکاندا نییە، پێکھاتەی نۆک ئەنزیمەکانی جەرگ ڕێک دەخات و یارمەتیی لەناوبردنی گرێ شێرپەنجەییەکان دەدات.

نۆک بە فایبەر دەوڵەمەندە، ھەر یەک لە ڤیتامین C و B6یشی تێدایە، ئەوانەش باشترین دەرمانن بۆ دڵ، ھاوکات پێکھاتەی نۆک لە ھەموو دانەوێڵەکانی دیکەی زیاتر پڕۆتینی تێدایە، جگە لەمانە فسفۆر، کالسیۆم، ئاسن لە گرتنگترین پێکھاتەکانی ئەو دانەوێڵەیەن.

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!