بەماوەیەکی کەم ٣٥ کیلۆکێش دابەزێنه

بەماوەیەکی کەم ٣٥ کیلۆکێش دابەزێنه زۆرکەس دەیەوێت بەماوەیەکی کەم کێش دابەزێنێت و بۆئەوەش تەنھا راھێنان دەکات و خواردن کەمدەکاتەوە، بەڵام ئەگەر بتەوێت کێشێکی زۆر لەماوەیەکی کەمدا دابەزێنیت دەبێت کار لەسەر جۆرێتی خواردن بکەیت.
پارێزێکی نموونەیی دەتوانێت ٢٠-٣٥ کیلۆ کێشت لە مانگێکدا دابەزێنێت و ئەویش بەپێی رۆژ و ژەمەکان بریتین لەمانەی خوارەوە:
-شەممە:
بەیانی: دوو ھێلکەی کوڵاو، خەیارێک، کەمێک گۆشتی لەقوتوونراو
نیوەڕۆ: زەڵاتەیەک بەبێ تەماتە و گێزەر
ئێوارە: پارچەیەک گۆشتی برژاوی بێ چەوری و خوێ

-یەکشەممە:
بەیانی: دوو ھێلکەی کوڵاو، خەیارێک، کەمێک گۆشتی لەقوتوونراو
نیوەڕۆ: پارچەیەک مریشکی کوڵاو یان برژاو، کەمێک ماستی بێ چەوری و کەوچکێک تۆوی کەتان
ئێوارە: ٢ ھێلکەی کوڵاو، زەڵاتەی (خەیار، کاھوو، بیبەری سەوز، کەلەرم، مەعدەنووس)

-دووشەممە:
بەیانی: دوو ھێلکەی کوڵاو، خەیارێک، کەمێک گۆشتی لەقوتوونراو
نیوەڕۆ: ٨٠ گرام پەنیری بێ چەوری
ئێوارە: پارچەیەک گۆشتی سوورەوەکراوی بێ چەوری یان پارچەیەک سنگی مریشکی کوڵاو

-سێشەممە:
بەیانی: دوو ھێلکەی کوڵاو، خەیارێک، کەمێک گۆشتی لەقوتوونراو
نیوەڕۆ: دوو کیوی
ئێوارە: قوتوویەک ماسی تونا زەیتەکەی لێ دەربکە و بە ئاو سووری بکەرەوە و تێکەڵەی کەمێک ماستی بێ چەوری لەگەڵ کەوچکێک تۆوی کەتان

-چوارشەممە:
بەیانی: دوو ھێلکەی کوڵاو، خەیارێک، کەمێک گۆشتی لەقوتوونراو
نیوەڕۆ: کەمێک سەوزەی کوڵاو کە رۆنی تێدانەبێت و کەمێک خوێی دەتوانی تێبکەیت.
ئێوارە: قوتوویەک ماسی تونا کە زەیتەکەی لێدەربھێنیت و بەئاو لێی بنێیت، زەڵاتەیەک کە ماستی بێ چەوری لەگەڵدا تێکەڵ کرابێت.

-پێنجشەممە:
بەیانی: دوو ھێلکەی کوڵاو، خەیارێک، کەمێک گۆشتی لەقوتوونراو
نیوەڕۆ: پارچەیەک گۆشتی کوڵاو لەگەڵ زەڵاتەیەکدا کە کەوچکێک تۆوی کەتانی ھاڕاوی تێکرابێت.
ئێوارە: قاپێک شاورمە بەبێ نان

-ھەینی:
بەیانی: دوو ھێلکەی کوڵاو، خەیارێک، کەمێک گۆشتی لەقوتوونراو
نیوەڕۆ: پارچەیەکی بچووک مریشکی کوڵاو، قاپێک زەڵاتە و کەمێک ماستی بێ چەوری
ئێوارە: سێ پارچەی بچووک گۆشتی لەقوتوونراو لەگەڵ ماستی بێ چەوری

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!