تايبەتمەندييەکی گرنگی ڤايبەر

لە چەند رۆژی رابردوو بەرنامەی ڤايبەر نوێکرايەوەو چەندين گۆڕانکاری نوێی تيادا ئەنجامدرا کە لە گرنگترينيان کۆد خستنە سەر نامە و شاردنەوەی چاتێکی دياريکراوبوو.

بێگومان کۆمپانيای خاوەن بەرهەمەکە بۆ ئەوەی لە بەرنامەکانی ديکەی جيابکاتەوە بەردەوام لە هەوڵی دانانی کۆمەڵێک تايبەتمەندی گرنگ و بەهێزە کە لەوانی ديکەدا بوونی نەبێت.

يەکێک لەو تايبەتمەندييە گرنگانەی لە ڤايبەردا هەيە ئەويش ئەوەيە ئەو بەرنامەيە بەشێکی تايبەتی بەو پەيوەنديانە داناوە کە لە يەکەم ساتەوە خاوەن بەرنامەکە لەگەڵ بەرانبەريدا بەو بەرنامەيە ئەنجاميان داوە.

واتە کاتێک بەکارهێنەرێک لە رێگەی ڤايبەرەوە پەيوەندیی ڤيديۆیی ياخود دەنگی پێ ئەنجامداوە لەگەڵ کەسێکی ديکەدا هەمووی هەڵدەگرێت و سەيڤی دەکات هەروەها پێشت دەڵێت لە چ کات و رێکەوتێکدا ئەو پەيوەندييە ئەنجامدراوە، بەڵام لەکاتی سڕينەوەی بەرنامەکە يان پەيوەندييەکان ئەوا ئەو ئەو بەشە تايبەتەش دەسڕدرێتەوە.

بۆ دۆزينەوەی ئەو بەشەی تايبەتە بەو تايبەتمەندييە سەيری وێنەکان بکە:

سه‌رچاوه‌ : خەندان – سەربەست نەجمەدين


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!