گالاکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پله‌س راگه‌یه‌نرا Samsung Galaxy S8

کۆمپانایای سامسۆنگ ئەمڕۆ نوێترین ئامێری گالاکسی بەڕووی هەواداراندا نمایشکرد و کۆتایی بە هوموو دەنگۆکان هێنا، ئەم ئامێرە لە چەندین رووەوە لە ئامێرەکانی پێش خۆی بەهێزتر و پێشکەوتوترە. گالاکسی S8 ئامێرێکی بێ وێنەیە، خاوەن تایبەتمەندی بەهێزە و پێشبینی دەکرێت بتوانێت دووبارە بازاڕی ئامێرە هۆشمەندەکان بۆ سامسۆنگ داگیر بکاتەوە. ئەم مۆبایلە دیارترین گۆڕانکاری بریتییە لە Infinity Screen (شاشەی ناکۆتا)، لەم سامسۆنگە نوێیانەدا شاشەکە زیاترین رووبەری پێشەوەی ئامێرەکە داگیر دەکات و کەمترین لێواری هەیە، لەگەڵ ئەمەشدا دوگمەی هۆم لابرا. بە دوو قەبارەی جیاواز دەفرۆشرێت، 5.8 ئینچ و 6.2 ئینچ (پلەس)، نرخیان 750 و 850 دۆلاری ئەمریکی دەبێت. ئەمە یەکەم گالاکسییە کە تەکنەلۆژیای ناسینەوەی دەموچاوی تێدا بەکاربێت، تەنها بە دەرخستنی چاوەکانت بۆ کامێرای ئامێرەکە دەتوانیت قفڵی شاشەکەی بکەیتەوە، ئەمە لە پاسوۆرد ئاسانتر و خێراترە. گالاکسییەکە بەرگەی ئاو دەگرێت، دەکرێت تا 30 خولەک مەتر و نیوێک لە ژێر ئاودا جێیبهێڵیت و کێشەی نابێت. کامێراکەی تایبەتمەندییەکی بەهێزی هەیە، لە یەک کاتدا سێ وێنە دەگرێت و تێکەڵی یەکترییان دەکات بۆ دروستکردنی یەک وێنەی زۆر روون. ئەندرۆدی 7.0ی لەسەرە، رامی 4 گێگایە، یادگەی 64 گێگایە و بە میمۆری دەرەکی تا 256 گێگا زیاد دەکرێت. سبەینێ لە رێورەسمێکدا بە فەرمی رادەگەیێندرێت، 21ی نیسان (مانگی داهاتوو) دەکەوێتە بازاڕەکانی جیهانەوە. https://www.youtube.com/watch?v=D8Ert5yjMV4

.

هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!