ئەو خواردنانەی چارەسەری زیپکە دەکەن

maxresdefault

زیپکە ئەو خاڵە سوورەیە کە لەسەر دەموچاوی مرۆڤ بۆ ماوەیەک دیار دەکەوێت، مرۆڤەکان لەکاتی پەیدابوونی زیپکە لەسەر دەموچاویان ناڕەحەت دەبن.

 

زیپکە بە شێوەیەکی ناشیرین لەسەر دەموچاوی مرۆڤ دیار دەکەوێت، ھەربۆیە مرۆڤ ناڕەحەت دەکات، ھەندێک کاتیش زیپکەکان ژانیان ھەیە.

 

ھۆکارەکانی پەیدابوونی زیپکە بریتییە لە ناھاوسەنگیی ھۆرمۆنەکان، دڵەڕاوکێ، پیسی، بەرزیی پلەی شەکر لە خوێن، جگەرەکێشان، خواردنەوە کحولییەکان و خواردنە چەورەکان.

 

چەند جۆرە خواردنێک دەبێتە ھۆی پاراستنی مرۆڤ لە پەیدابوونی زیپکە لەسەر دەموچاویان، ھەندێک لەو خواردنانەش توانای نەھێشتنی زیپکەیان ھەیە، بۆیە پێویستە ئەو خواردنانە بخۆیت کە بە دوورت دەگرن لە پەیدابوونی زیپکە لەسەر دەموچاوت، ئەو خواردنانەش بریتین لە:
1-  گێزەر
2-  ماسیی سالمۆن
3 – میوەی ئەڤۆکادۆ
4-  خەیار
5-  سپێناخ
6 – ترێی رەش
7 – سیر
8 – برۆکۆلی
9 – برنجی قاوەیی
10 – گوێز
11-  تەماتە
12 – پەتاتەی شیرین

 

……………..
سه‌رچاوه‌:basnews.com


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!