ئێستا هەمووان دەتوانن پەخشی ڕاستەوخۆی ڤیدیۆ لە فەیسبووک ئەنجام بدەن


ئێستا هەمووان دەتوانن پەخشی ڕاستەوخۆی ڤیدیۆ لە#فەیسبووک ئەنجام بدەن.

هاوشێوەی پێریسکۆپ کە ئەپێکی تایبەتە بۆ پەخشکردنی ڤیدیۆی ڕاستەوخۆ لە لایەن بەکارهێنەرانەوە، ئێستا هەموو بەکارهێنەرانی فەیسبووک دەتوانن سوود لە هەمان تایبەتمەندی وەربگرن.
کۆمپانیای فەیسبووک لەسەرەتادا ئەم تایبەتمەندییەی بۆ کەسە ناودارەکان و ڕۆژنامەنووسەکان بەردەست کرد. بەڵام ئەمڕۆ ئەو تایبەتمەندییەی فراوانتر کرد بۆ ئەوەی کە هەموو بەکارهێنەران سوودی لێ ببینن.
بە پێچەوانەی پێریسکۆپ کۆمپانیای فەیسبووک ڕێگە دەدات تەنها ئەو کەسانە لە پەخشە ڕاستەوخۆکان ئاگاداربکرێنەوە کە هاوڕێی نزیکن. بە پێی سایتی تێک کرەنچ ئەم کارەی فەیسبووک بۆ ئەوەیە کە بەکارهێنەرەکان هاوشێوەی ئەوەی لە پێریسکۆپ ڕوویدا زیادەڕۆی نەکەن لە بەکارهێنانی تایبەتمەندییەکە و کەسانی دیکە هەراسان نەکەن.

لە ئێستادا تایبەتمەندییەکە بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایلی#ئایفۆن لە ئەمەریکا بەردەستەو ساڵی داهاتووش بۆ مۆبایلە ئەندرۆیدەکان بەردەست دەکرێت.

، بە داگرتنی فرمانی live video دواتر Go Live دەتوانی ڤیدیۆكانت بە شێوەی ڕاستەوخۆ پەخش بكەیت لەسەر ماڵپەری فەیسبووك.

12308266_1079767458709679_9216236220132271986_nLive 2Sharing 1Collage 2


سه‌رچاوه‌ی هەواڵ:
http://techcrunch.com/2015/12/03/facebook-collages

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!