​ئایا كەس هەیە هاكك نەكرێت ؟ بابەتێك پێویستە هەمووتان بیخوێننەوە

ئەمە ئەو پرسیارەیە كە بەردەوام ئەكریت ، ئایا كەس هەیە هاك نەكرێت ؟یا بۆ من هاككراوم ؟بۆ فلان كەس هاك ناكرێت ،بۆ و بۆ و زۆری تریش..

 

سەرەتا دەبێت ئەوە بزانین كە لە كاتی بەكارهێنانی ئینتەرنێتدا ، هیچ كاتێك و هیچ كەسێك ناتوانێت دڵنیایی %100 ت پێبدات ، واتە هیچ كەس ناتوانیت بڵێت من سەدا سەد پارێزراوم، یاخود من هاك ناكرێم ، نەخێر شتی وا نیە ، كۆمپیوتەر، تابلێت ، مۆبایل ، ئامێرە هۆشمەندەكانی تر ، هیچیان دلنیایی تەواو نادەن بە خاوەنەكەی …
لە هەر كاتێك مەبەستیان بێت ئەتوانرێت سیخوری بەسەرەوە بكرێـت ، جا لە لایەن كۆمپانیای بەرهەم هێنەر ، خاوەن تۆری ئینتەرنێت ( ئەستەم ئەوە ئەكرێت ، چونكە لێپیچنەوەی یاسایی لەسەرە) ، یان هاككەر.
ئیستا تێگەیشتن هیچ شتێك جێگای متمانە نیە لە ئینتەرنێت ، بەلام لێرە پرسیارێكی تر دێتە ئاراوە ، ئەویش ئەوەیە ، بۆچی هەندێك كەس زوو هاكك ئەكرێت و هەندێكی تریش درەنگ هاكك ئەكرێت ؟
وەڵامەكەی زۆر ئاسانە ، ئەویش دەگەڕێتەوە سەر زیرەكی بەكارهێنەری ئینتەرنێت، هەروەها زیرەكی هاككەرەكە ، بۆ نمونە زۆر ئاساییە ئیستا من كە ئەو بابەتە ئەنووسم ، هاكك كرابم ،. بێ ئەوەی ئاگادار بم .

پرسیارێكی تر ، چۆ هاك ئەكرێم ؟روونتر بلێم چۆن ئەكاونتی فەیسبووكەكەم هاك ئەكرێت ؟

ئەمەشیان وەلامەكەی ئاسانە ، یان ئەوەتا لینكی پەرەی تەزویرت كردۆتەوە ،یان بەرنامەیەكت دابەزاندوە كە فایلی ڤایرۆسی لەگەل دەمج كرابیت ، یان سەردانی مالپەرێكت كردوە كە سێرڤەری لەگەل دەمج كرابێت ، وە زۆر ڕێگای تر .
كێشەی زۆبەی بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت لە ئێستادا هاككردنی ئەژمار(ئەوكانت)ی فەیسبووكەكانیانە ، ئایا ئەزانیت كە فەیسبووك چی ئەكات بۆ پاراستنی تۆ ؟
یاخود لەوانەیە بپرسیت فەیسبووك چیم بۆ ئەكات بۆ ئەوەی پارێزراو بم لە هاك كردن ؟
فەیسبووك زۆرترین خزمەتگوزاری پاراستنت پێشكەش ئەكات بۆ ئەوەی هاكك نەكرێیت ، بەلام ئێمە شارەزاییمان نیە ، ئەوانیش:
1- داوات لێدەكات كە ژمارەی مۆبایل داخیل بكەیت ، بۆ ئەوەی هەر كاتێك یەكێك ویستی بێتە نێو فەیسبووكەكەت ، ئەوا كۆدی نهێنی بۆ مۆبایلەكەت بێت .
————–
2- باشە لەوانەیە بپرسیت من مۆبایلم نیە ، چی بكەم ؟
فەیسبووك خزمەتگوزاری (هاوڕێ متمانە پێكراوەكان)ی هەیە و ئەتوانیت 3 هاوڕێ هەڵبژێریت ، لەهەر كاتێكدا تۆ هاككرایت ،راستەوخۆ پاسۆردەكەت بۆ ئەم هاورییانەت دەچیت و دەتوانیت ئەم ئەكاونتە وەر بگریتەوە .
————–
3- ئێستا لەوانەیە بڵێیت ،من مۆبایلم نیە ، هاوڕێی متمانە پێكراوم نیە ، ئەی چ بكەم ؟
فەیسبووك خزمەتگوزاریەكی تری هەیە بە ناوی (ئەپلیكەیشنی ژمارە نهێنی ).
ئی باشە ئەو خزمەتگوزارریە چیە ؟
ئەم خزمەتگوزاریە ڕێگات پێدەدات ، جگە لە پاسۆردی سەرەكی ، بە ئارەزووی خۆت چەند پاسۆردت دەوێت ، ئەوا بۆ فەیسبووكەكەت دایبنێت و راستەوخۆ بۆشت تەشفیر ئەكات، بۆ نمونە گەر بنوسیت
xoshnaw ئەوا پاسۆردەكەت لای هاككەرەكە به CDFHDJFBGFKFNFNF دەر ئەكەوێت …
——
چی تر ماوە باسی بكەین ؟
من لینك ناكەمەوە ، ژمارە مۆبایلشم داناوە ، خزمەتگوزاری هاوڕێ متمانە پێكراوەكان م كارا كردوە ، هەروەها جگە لە پاسۆردی خۆم ، 5 پاسۆردی ترم بۆ فەیسبووك داناوە ، واتە هاككەرەكە پێویستە هەر 6 پاسۆردەكە بزانێت ،ئیتر ئەتوانم بڵێم سەدا سەد دڵنیام لە فەیسبووكەكەم ؟
زۆر بە دڵنیاییەوە وەلامەكەی نەخێرە ، وەك سەرەتا ووتم هیچ شتێك جێگای دڵنیایی تەواو نیە ، بەلام ئەتوانیت ئەوە بڵێێن كە تا رادەیەكی ئێجگار زۆر فەیسبووكەكەت جێگای متمانەیە و دوورە لە هاككردن .

ئێستا ئەم خزمەتگوزاریانەی باسمان كرد، كارایان بكە و تا رادەیەكی زۆر دلنیابە لە مەترسی هاككردن .

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!