گەورەترین زیندەوەر

microscope-nobel-617x416

جۆرە زیندەوەرێك لە یەكێك لە دوورگەكانی نیوزلەندا دەژیت، بە گەورەترین زیندەوەر لە ڕووی كێشەوە لە جیهاندا دادەنرێت، بەوەی كە كێشەكەی دەگاتە (70) گرام، ئەمەش یەكسانە بە كێشی سێ مشكی ئاسایی.

ئەمەو ناوی ئەم زیندەوەرە (ویتا زەبەلاح) ەو تەنها لەسەر رووی زەوی لە دوورگەی (لیتل بارێر) ی نیوزلەندا دەژیت.

ویتا جۆرە زیندەوەرێكی زەبەلاحی دەگمەنەو هەرەشەی لەناوچوونیشی هەیە، درێژیەكەی دەگاتە (17) سانتیمەترو خواردنیشی بریتیە لەزیندەوەری تری بچووك و هەندێ جۆری میوە، هەروەها زۆر ئارەزووی خواردنی گێزەر دەكات.

جێگەی باسە لە ئێستادا زیاتر لە (70) جۆری زیندەوەری ویتا لەسەر خاكی نیوزلەندا دەژین، بەڵام هیچ یەكێكیان بە قەبارەی ئەو زیندەوەرە ئێستا گەورە نییە.

 

كوردیو

http://www.kurdiu.org/details.php?section=hawal&lang=1&type=5&id=32991


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!