چى ڕوودەدات کاتێک دەستبەردارى ژەمی بەیانیان دەبیت

KHACH-SAN-ASIAN-LEGEND-HA-NOI-TIEU-CHUAN-3-SAO (13)

ئەو کەسانەى نانى بەیانى ناخۆن پێویستە ئەم زیانانەى بزانن:

* دەبێتە هۆی کەمبوونەوەى ڕێژەی خۆراک لە لەشدا کە نەخۆشی کەمخوێنی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

* بەرزبوونەوەى فشارى خوێن کە نەخۆشییەکانى دڵ و ڕەقبوونی خوێنبەرەکان و جەڵتەى مێشکی لێدەکەوێتەوە.

*  قەڵەوى، چونکە بەدرێژایی ڕۆژەکە هەست بە برسێتی دەکەیت و بۆ قەرەبووکردنەوەى نانى بەیانیش پەنا دەبەیتە بەر خواردنى چەور.

* وێرانکردنى خانەکانى مێشک، چونکە نەخواردنى نانی بەیانى وا دەکات خۆراک نەگات بەو خانانەى خۆراک بە مێشک دەبەخشن و بەوەش تواناى مێشک لاواز دەبێت.

* پەکخستنی هەڵمژینی پرۆتینەکان لەلایەن لەشەوە، چونکە ڕێژەی شەکر و خۆراک لە لەشدا دادەبەزێت.

* تێکچوونی میزاج و هەستکردن بە بێ وەزەیی و بێتاقەتی.

* ئەوانەى نانى بەیانى ناخۆن هەڕەشەی شێرپەنجەیان لەسەرە.

 

…………………

سه‌رچاوه‌:nrttv.com


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!