ئەو خۆراکانەی بەسودن بۆ نەخۆشی شەکرە

ئەو گۆرانیانەی بەسودن بۆ نەخۆشی شەکرە

زۆرێك لەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە بەدوای خۆراكی تەندروست و گونجاودا دەگەڕێن بۆ كەمكردنەوەی ئاستی شەكری ناوخوێنیان و هاوسەنگ كردنی شەكری جەستەیان ، شەش جۆر لە خۆراك و بەهارات هەیە كە زۆر بەسوودە بۆ كەنكردنەوەی ئاستی شەكری ناوخوێن لەوانەش :
– سیر : ئەم خۆراكە ماددەی ئەلیسین كە جۆرێكە لە كبریت لە پێكهاتەیدا هەیە و ئاستی گلوكۆزی ناو خوێن دادەبەزێنێت .
– ڕەشكە یەكێكی دیكەیە لەو خۆراكانەی زۆر بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە بەڵام ئاگاداربە زیادەڕەوی كردن لە خواردنی ئەم خۆراكەدا زیان بەتەندروستی دەگەیەنێت .
– زەردەچەوە : زۆر بەسوودە بۆ چارەسەری ئەو  هەوكردانەی لەجەستەی نەخۆشانی شەكرەدا دەردەكەوێت .
– زەنجەبیل : دەتوانیت كەمێك زەنجەبیل تازە بخەیتە ناو بڕێك ئاوەوە و ڕۆژانە بیخۆیتەوە ، جگە لەوەی ئاستی شەكری ناو خوێن ئاسایی دەكاتەوە لە هەمان كاتدا ڕێژەی كۆلیسترۆڵی ناو خوێن دادەبەزێنێت .
– نەعنا : سەوزەیەكی بەسوودو بەتامە زۆر بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە ، دەتوانیت لەگەڵ زەڵانە یان شۆربا تێكەڵاوی بكەیت و بیخۆیت .
– ڕۆژانە كەمێك دارچینی تێكەڵاوی ئەو چایە بكە كە دەیخۆیتەوە بۆ ئەوەی ئاستی شەكر لە خوێنتدا ئاسایی بێت .

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!