ئه‌م چوار جۆره‌ خواردنه‌ مه‌خۆ له‌كاتێ كه‌ گه‌ده‌ت به‌تاڵه‌

Banana_tea_beauty_plan-650x487

خواردنی ته‌ندرووست له‌كاتی گونجاودا ده‌توانێ یارمه‌تیت بدات بۆ جه‌سته‌یه‌كی چاڵاك و له‌شێكی ته‌ندرووست .

به‌ڵام هه‌ندێ جۆری خواردن هه‌یه‌ له‌وانه‌یه‌ خواردنی باش و گونجاو بن بۆ ته‌ندرووستی له‌ش ، به‌ڵام له‌كاتی كه‌ گه‌ده‌ت به‌تاڵه‌ و برسیته‌ ئه‌وا خواردنیان كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێ و هه‌وڵ بده‌ خۆت لێیان دوور بكه‌یته‌وه‌ له‌م كاتانه‌دا :

. ماست : ماست و پێكهاته‌كانی تری له‌م شێوه‌یه‌ یه‌كێن له‌ خواردنه‌ به‌سووده‌كان و گرنگ بۆ ته‌ندرووستی . به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ماتی گه‌ده‌ به‌تاڵی دا بخورێ ئه‌وا به‌كتریای نوێ له‌گه‌ڵ دیواری گه‌ده‌ كارلێك ده‌كات و كه‌سه‌كه‌ تووشی بێزاری و دڵهه‌ڵچوون ده‌كات .

. مۆز : به‌خواردنی له‌كاتی گه‌ده‌ به‌تاڵی دا ڕێژه‌ی مه‌گنیسیۆم له‌ناكاو به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ هۆی تێكچوونی باڵانسی نێوان كالسیۆم و مه‌گنیسیۆن له‌ خوێن .

. ته‌ماته‌ : ده‌بێته‌ هۆی كارلێك كردنی ترشه‌كانی ته‌ماته‌ و گه‌ده‌ له‌یه‌ك كاتدا و تێكچوونی جه‌سته‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ .

. چایه‌ : چایه‌ ڕاسته‌وخۆ له‌ به‌یانیان كارێكی باش نیه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر گه‌ده‌ ده‌بێ ، به‌ڵكو وا باشتره‌ كه‌ ئاو یان قاوه‌ له‌م كاتانه‌دا بخورێته‌وه‌ .

سەرچاوە:rojana.net


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!