ئەوەش هۆكارێكی شێرپەنجەیە

161679336

 

بەپێی دواین زانیاری تەندروستی، گۆشتی دروستكراو یەكێكە لەهۆكارەكانی تووش بوونی مرۆڤ بەنەخۆشی شێرپەنجە.

رێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردۆتەوە، خواردنی بەرهەمە گۆشتییە دروستكراوەكان ئەگەری تووش بوون بە هەندێك نەخۆشی جۆری شێرپەنجە زیاتر دەكات.

راپۆرتی ئەو ڕێكخراوە باسی لەوەكردووە، هەندێك ئەنجامی بەدەستهاتوو سەلـماندوویانە، خواردنی گۆشتی دروستكراو مەترسی تووش بوون بەهەندێك شێرپەنجەی وەك ریخۆڵە، پەنكریاس و پرۆستات زیاد دەكات.

ئەمەو خواردنی ئەو گۆشتە دروستكراوانە هۆشدارییەكی نوێیەو دەبێت مرۆڤ خۆی لێدووربخاتەوە، بەتایبەتی ئەگەر خواردنی رۆژانە (50) گرام بەرهەمە گۆشتییەكان، دەتوانێت تووش بوون بە شێرپەنجەی ریخۆڵەی گەورە تاكو (18%) بەرز بكاتەوە.

رێكخراوی تەندروستی جیهانی هەروەها وتوویەتی، گۆشتی سوور سەرەڕای زیانەكانی، هەندێك سوودیشی هەیە كە ناكرێت چاوپۆشی لێ بكرێت.

.
…………………
سه‌رچاوه‌:kurdiu.org


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!