دوانزه‌ ئاماژە بۆ ئاشكراكردنی نەخۆشییەكانی دڵ .

دوانزه‌ ئاماژە بۆ ئاشكراكردنی نەخۆشییەكانی دڵ .
زاناكان دەڵێن چەندین ئاماژە هەیە سەبارەت بە سەرهەڵدانی نەخۆشییەكانی دڵ لە مرۆڤدا كە پێویستە لە كاتی هەستپێكردندا پشتگوێ نەخرێن و مرۆڤ بایەخیان پێ بدات.
زاناكان دەڵێن چەندین ئاماژە هەیە سەبارەت بە سەرهەڵدانی نەخۆشییەكانی دڵ لە مرۆڤدا كە پێویستە لە كاتی هەستپێكردندا پشتگوێ نەخرێن و مرۆڤ بایەخیان پێ بدات.
ئەو ئاماژانەی پزیشكەكان ئاشكرایان كردووە بریتین لە هەستكردن بە تەنگی كە ئەوەش دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی جەڵتەی دڵ.
خاڵێكی تر هەستكردن بە ئازارە لە سنگدا كە باوترین نیشانەی نەخۆشییەكانی دڵە، بۆ ئەمەیان پزیشكەكان دەڵێن پێویستە دەستبەجێ مرۆڤ سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكات بۆ دەست نیشانكردنی كێشەكەی .
كۆكەی بەردەوام یەكێكی ترە لە دیاردە مەترسیدارەكانی نەخۆشییەكانی دڵ و پسپۆڕان دەڵێن ئەو كات مەترسیدارە كە كۆكەكە درێژە بكێشێت، چونكە ئەوە دەبێتە هۆی نەمانی تەڕایەتی لە سییەكاندا.
سەرگێژبوون یەكێكی تر لەو خاڵانەیە كە ئەگەر دووبارە بووەوە پێویستە مرۆڤ بایەخی پێ بدات و سەردانی پزیشك بكات بۆی.
ماندوویەتی یەكێكی ترە لە نیشانەكانی نەخۆشییەكانی دڵ، چونكە هەستكردن بە ماندوویەتی زۆر یەكێكە لە نیشانە ئاشكراكانی نەخۆشكەوتنی دڵ.
نەمانی ویستی خواردن و دڵ تێكهەڵهاتن نیشانەیەكی ترە و پێویستی بەوە هەیە مرۆڤ سەرنجی بدات و دوبارەبوونەوەی نیشانەیەكی باش نییە.
هەستكردن بە ئازار لە شوێنەكانی تری دڵدا وەك دەستەكان و شان و بەشی خوارەوەی پشت و مل.
لێدانی خێرای دڵ یان نا جێگیر نیشانەیەكی ترە لەو نیشانانەی ناكرێ مرۆڤ پشتگوێیان بخات.
دەركەوتنی لووەكان لە لەشدا نیشانەیەكی تری ناتەندروستی دڵە و پێویستە بەبێ بیانوو هێنانەوە مرۆڤ سەرنجی ئەو لووانە بدات و پشكنینیان بۆ بكات.
هەستكردن بە لاوازیی بە شێوەیەكی گشتی بەر لە جەڵتەی دڵ مرۆڤ هەستی پێدەكات.
ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین ئه‌م نیشانانه‌ له‌ نه‌خۆشی تردا هه‌ن هه‌ندێکیان به‌ڵام به‌کۆبونه‌وه‌یچه‌ن خاڵێک له‌ که‌سێکدا وا باشه‌ دره‌نگی نه‌خات و سه‌ردانێکی پسپۆڕێکی نه‌ خۆشیه‌کان دڵ بکات..به‌هیوای ته‌ندروستیه‌کی باذ بۆ هه‌موتان…’
.

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!