بۆچی ئەوانەی جگەرە دەکێشن ورگ و کەمەریان گەورەیە

smoking-acne

لەتوێژینەوەیەکی بەریتانیا دەرکەوتووە کە جگەرەکێشان دەکرێت ببێتە ھۆکارێک بۆ درووستبوونی ورگ و ئەوەش مەترسیدارە.
لەو توێژینەوەیەدا کە لە زانکۆی گلاسکۆوی سکۆتلەندی ئەنجامدراوە ئاماری (١٥٠) ھەزار کەسی ئاسایی و جگەرەکێش لە چەند توێژینەوەیەکی تر وەرگیرا، دەرکەوت جگەرەکێشان توانای ھەیە ببێتەھۆی ورگ و کۆبوونەوەی چەوری لەو ناوچەیەدا زیاددەکات و کەمەر گەورەتر دەکات، ھەروەھا گەدە گەورەتر دەردەکەوێت و ئەوەش شێوەی ھەرمێیەک دەبەخشێت بە کەسەکە.

ھاوکات توێژەران ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە لەو کەسانەی کە بە قورسی جگەرە دەکێشن تەنھا کەمەر و کەمێک ورگیان گەورەیە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ھیچ قەڵەوییەکی تر پێیانەوە دیار نییە، ھەربۆیە توێژەران ئەوە بەڕاست نازانن جگەرەکێش قەڵەو نابێت و ئەگەر وازی لێنەھێنرێت چەوری لەو ناوچەیەدا کۆدەبێتەوە و کەسەکە زۆر پێی بێزار دەبێت.

………………

سه‌رچاوه‌: snnc.co

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!