پێنج دەرمان مەخۆن

medication

یەكێك لەدەردەكانی ئەم سەردەمە بریتییە لەقەڵەوی، پزیشكان زۆر ئامۆژگاری دەكەن كە پێویستە مرۆڤ هەردەم وەرزش لەیاد نەكات و جۆرەكانی خواردنی بگۆڕێت و بەپێ بڕوات.

بەپێی لێكۆڵینەوەیەك دەركەوتووە كە پێنج خراپترین دەرمان بۆ زیادبوونی كێش هۆكارێكن كە مرۆڤ نەتوانێت لەو دەردە ڕزگاری ببێت.

هەریەكە لەم پێنج دەرمانە بەشێوەیەكی جیاواز هۆكارێكە بۆ زیادبوونی كێش، بەشێوەیەك ئارەزووی خواردنت زیاد دەكات ڕێگایەك دەبێت بۆ كۆكردنەوەی چەوری، هەروەها دەبێتە هۆی گۆڕان لەڕێژەی ئەنسۆلیندا، ئەوانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:

1. كورتیزۆن: كاردەكاتە سەر زیادبوونی كێش، زیادبوونی لەلەشت بە شێوەیەكی ناشرین، كە ناودەنرێت (قەڵەوی درۆ)، چونكە لەشت فوی تێدەكرێت، ئەویش دەبێتە هۆی كۆبوونەوەی ئاو و خوێ لەژێر پێست.

2. دەرمانی ڕێگری لەمنداڵبوون: ئەمیش دەبێتە هۆی زیادبوونی كێش، لەبەرئەوەی پێكدێت لەهۆرمۆنی ئیسترۆجین و پڕۆجیسترۆن ئەم هۆرمۆنانەش ئارەزووی خواردن زیاد دەكات.

3. دەرمانی حەساسیەت و كەئابە: هەندێك لەم دەرمانانە مێشك هۆشیار دەكاتەوە بۆ هەستكردن بە برسێتی، هەندێكیشیان كاری زیادبوونی چەوری دەكەن لەلەش.

4. ئەو دەرمانانەی یارمەتی كەمكردنەوەی كێش دەدات: هەندێك كات دەبێتە هۆی زیادبونی كێش بەشێوەیەكی گەورە، وەكو كاردانەوەیەكی پێچەوانە.

5. دەرمانی نەخۆشی دەروونی و هێوركەرەوە: كاریگەری دەكاتە سەر هاوسەنگی هۆرمۆنەكان لەناو لەشداو دەبێتە هۆی زیادبوونی ئارەزوی خواردن، بەڵام لەهەمان كاتدا ئاستی چاڵاكی دادەبەزێنێت.

 

كوردیو

http://www.kurdiu.org/details1.php?section=hawal&lang=1&type=5&id=41818


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!