سێ باشترین کات بۆ خواردنەوەى ئاو

vaso

ئاو بەشێکى سەرەکى لەشمان پێکدەهێنێت و زۆر پێویستە بۆ تەندروستى و پێست و مێشک، دەبێت هەموو کەسێک بڕى پێویست ئاو بخواتەوە، بەڵام سێ کات هەن کە زۆر پێویستە تێیدا بۆ تەندروستیمان ئاو بخۆینەوە و لەوانەیە زۆرێکمان نەیزانین یان بیزانین و گرنگیمان پێنەدابێت.

 

یەک پەرداخ ئاو پێش خەوتن، ئەگەرى تووشبوون بە جەڵدەى مێشک و دڵ کەمدەکاتەوە، دەتوانیت باشتر بخەویت و بۆ تەندروستى پێستت پێویستە.

دوو پەرداخ ئاو دواى هەستان لە خەو، پێویستە بۆ چالاککردنەوەى سوڕى خوێن و دڵ و چالاکى خانەکانى لەش.

یەک پەرداخ ئاو کاتژمێرێک پێش نانخواردن، یارمەتیت دەدات لە هەرسکردندا، دورت دەخاتەوە لە زۆرخۆرى و ئازارى گەدە.

 

NRT2

http://nrttv.com/NRT2/Details.aspx?Jimare=1688


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!