ئەوەت زانیوە لەسەر پیاز

kitunguu

پیاز لەكۆنەوە بەدەرمانێكی سروشتی بۆ چەندین نەخۆشی ئەژمار كراوە، لەقورئان و كتێبە كۆنەكانیشدا زۆرجار ناوی هاتووەو حەكیم و پزیشكەكانیش سوودیان لێوەرگرتووە.

 

لەگەڵ ئەوەی پیاز بۆنێكی ناخۆشی هەیە، بەڵام سوودەكانی وامان لێدەكات بەردەوامبین لەخواردنی.

توێژینەوەكان دووپاتی دەكەنەوە كە باشترین شێواز بۆ خواردنی پیاز بۆ ئەوەی سوودی تەندروستی هەبێت ئەوەیە بەكاڵی بخورێت و نەكوڵێندرێت تاكو بەهای خۆراكی لەدەستدەنەدات.

لەئەنجامی توێژینەوە پزیشكییەكان دەركەوتووە كە پیاز ئەم سوودانەی خوارەوەی هەیە.

1. پیاز كۆمەڵێك رەگەزی خۆراكی گرنگی تێدایەو دەبێتە هۆی بەهێزكردنی فەرمانەكانی ڤیتامین (C) بۆ جەستەو بەهێزكردنی بەرگری جەستە.

2. پیاز رەگەزی كرۆمی تێدایەوە دەبێتە هۆی رێكخستنی گلوكۆز لەخوێندا.

3. پیاز ئاستێك بۆ هەوكردنی جەستە دادەنێت و دەرفەتی ساڕێژكردن خێراتر دەكات كە بەهۆی نەخۆشی و میكرۆبەوە توشی مرۆڤ دەبێت.

4. خواردنی پیازی كاڵ دەبێتە هۆی بەهێزكردنی ئاستی كۆلیستڕۆَڵی بەسودو تەندروست بۆ جەستە (HDL) و یارمەتی جەستە دەدات دڵێكی تەندروستی هەبێت.

5. پیاز مادەی (quercetin) تێدایەو دەرفەتی توشبوون بەشێرپەنجە كەمدەكاتەوە.

6. ئاوی پیاز یارمەتی كەمكردنەوەی ئەو ئازارە دەدات كە بەهۆی پێوەدانی هەنگەوە دروست دەبێت.

7. پیاز یارمەتی گەدە دەدات و لەتووشبون بەبرینی گەدە دوری دەخاتەوە.

8. پیاز رێژەیەكی زۆر ڤیتامین (A) ی تێدایەو یارمەتی بەهێزكردنی ئاستی بینین دەدات و بەرگری لەنەخۆشییەكان دەكات.

…………

كوردیو

kurdiu.org


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!