زانیارییەکی زۆر سەیر لەسەر ماری کۆبرا

ماری کۆبرا مارێکە کە ماری دیکە دەخوات، بەڵام ئەم مارە دوای ئەوەی ھێلکە دادەنێت و لەسەری دادەنیشێت، کارێکی زۆر سەرسووڕھێنەر ئەنجام دەدات، ئەویش ئەوەیە کە ئەم مارە کاتێک وادەی ئەوە دێت ھێلکەکانی بتروکێن و بێچووە مارەکانی بێنە دەرەوە، خێرا ھێلکەکان بەجێ دەھێڵێـن، چونکە خۆی مارخۆرە و ئەگەر بمێنێتەوە ئەوە بێچووەکانی خۆی دەخوات، بەڵام بەزەیی بە بێچووەکانیدا دێتەوە و پێش ترووکانی ھێلکەکان دەڕوات و ھێلکەکان بەجێدەھێڵێت! –

لێرەدا پرسیارێک یەخەمان دەگرێت، ئەویش ئەوەیە کە ئاخۆ کێ ئەو مارەی فێری ئەم کارە کردووە؟ بێگومان جگە لە خودای گەورە و میھرەبان ھیچ ھێزێکی دیکە ئەو توانایەی نییە کە مارێک فێری ئەم مھیرەبانی و رەحم و بەزەییە بکات، بۆیە ھیچمان بۆ نەماوەتەوە ئەوە نەبێت کە بڵێین: سبحان اللە. –

 

سه‌رچاوه‌:باخچه‌

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!