سوودە سەرسوڕهێنەرەکانى توێکڵى لیمۆ

1-leamon-3-30-07-2015

توێکڵى لیمۆ لە زۆر بواردا بەکاردەهێنرێت چ بۆ چێشت لێنانبێت یان پاککردنەوە و نەهێشتنى بۆنى ناخۆش، توێکڵى لیمۆ لە خودى لیمۆکە خۆى زیاتر ڤیتامین C تێدایە و کالۆرى و چەورى تێدانییە، دەبێت وریابیت لە کاتى بەکارهێنانیدا چونکە زیاد لە ڕاددە خواردنى دەبێتە هۆى کەمکردنى کێش و بۆ ئەو کەسانە خراپە کە لاوازن.

 

سوودەکانى توێکڵى لیمۆ:

• دژى شێرپەنجەیە، کاریگەرى هەیە لەسەر شێرپەنجەى مەمک و پێست.

• باشە بۆ هەرس و سیستەمى بەرگرى، باشە بۆ نەخۆشى ئەنفلۆنزا، هەروەها کردارى هەرس ئاسان دەکات.

• کۆلیسترۆڵ کەمدەکاتەوە، لەبەر ئەوەى دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و ڤیتامین C کە سوودیان هەیە بۆ ڕیکخستنەوەى پەستانى خوێن و لێدانى دڵ.

• کێشەکانى پێست چارەسەر دەکات، ترشى ستریک لە توێکڵى لیمۆدا هەیە و یارمەتیت دەدات لەسەر نەهێشتنى چرچى دەموچاو و پەڵەى ڕەش و پەڵەى دواى زیبکە.

• کێشەکانى ددان چارەسەر دەکات، باشە بۆ نەهێشتنى خوێن بەربوونى پوک و سپیکردنەوەى ددان.

• پارێزگارى لە بەهێزى ئێسکەکان دەکات، ئێسک دەپارێزێت لە شکان و درز و ئێسکە نەرمە.

• دڵەڕاوکێ کەم دەکاتەوە و وزەت پێدەبەخشێت.

………….

سه‌رچاوه‌:rojana.net


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!