دەنگوباس هەرچەندە ژەمەکەو گەورەو جۆراوجۆر بوو، هەندێكجار هەست بەبرسێتی دەکەیت بەبەردەوامی، توێژینەوەکان دەریانخستووە هەندێك خواردەمەنی هەیە لەدوای ئەوەی کەدەیخۆیت هەست بەبرسێتی دەکەیت هەرچەندە رێژەکەی زۆریش بێت، ئەو خواردنانەش ئەمانەن:
١- نانی سپی: توێژینەوەکان دەریانخستووە خواردنی نانی سپی کە لەئاردی سپی دروستکرابێت دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئەنسۆلین لەلەشدا، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بەبرسێتی بکەیت لەدوای خواردنی.
٢- مەعکەرۆنی سپی: پێکهاتەی مەعکەرۆنی سپی لەگەنمی پاککراو بەزیادبوونی ئاستی ئەنسۆلین، بەڵام بەشێوەیەکی بهرچاوتر لەنان، لەبەرئەوە هەست بەبرسێتی دەکەیت لەدوای خواردنی.
٣- شیرینییە دەستکردەکان: کالۆرییان بەرزە هەست بەبرسێتییەکی گەورە دەکەیت و حەز بەخواردنی دەکەیت بەشێوەیەکی زۆر، بەڵام هەست بەبرسێتی دەکەیت لەدوای خواردنی.
سهرچاوه :دهنگوباس
_________________________________