چارەسەری سروشتی ئارەقەکردنەوەی دەست

arwomenhealth.com_621

ئارەقەکردنەوە دیاردەیەکی سروشتییە و شێوازێکی لەشە بۆ پاراستنی پلەی گەرمای گونجاوی خۆی بەڵام زیاد ئارەقەکردنەوەی دەست پەیوەندیی بەھۆکاریی تری سۆزدارییەوە ھەیە لەوانەش ترس و نیگەرانی نەک گەرما و شێ.

ئەگەر تۆ لەو کەسانەیت کەلەکاتی چاوپێکەوتن یان پشکنینێکدا یان بەر لەقسەکردن بۆ کۆمەڵێک کەس دەستت ئارەقە دەکاتەوە، ئەوا پەیڕەوی ئەمانە بکە:
١.    بەردەوام دەستت بشۆ کاتێ توشی ئەمە بوویت
٢.    دەستت مەنوشتێنەرەوە یان دەست مەخە ناو دەست یان بیخەیتە گیرفانت.
٣.    چای رەش لەلیترێک ئاودا بکوڵێنە پاشان وازی لێ بھێنە با سارد بێتەوە دواتر تا ٣٠ خولەک دەستی تێ بکە و ئەمەش شەوانە دووبارە بکەرەوە.
٤.    ئەگەر دەتەوێ تا سێ سەعات ئەو حاڵەتە دووبارە نەبێتەوە ئەوا بۆ ماوەی نیو سەعات دەست بخەرە ئاوی ساردەوە.
٥.    دەشتوانیت بۆدرۆ و عەتر بدەیت لەدەستت بۆ مژینی ئارەقەکە.

 

سه‌رچاوه‌:SNN

http://snnc.co/


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!