بۆ ئه‌وه‌ی پاش به‌ربانگ تووشی سه‌رئێشه‌ نه‌بی

YYYY_YY_YYYYY_YYYY_869859_large

به‌ شێكی زۆر له‌ ڕۆژوگران ده‌ناڵێنن به‌ هه‌ست كردن به‌ سه‌رئێشه‌ پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژوه‌كانیان ده‌شكێنن ، وه‌ هۆكاره‌كه‌شی نازانن به‌هۆی چیه‌وه‌وه‌یه‌ و چۆنیش چاره‌سه‌ر ده‌كرێت .

 

له‌ خواره‌وه‌ كۆمه‌ڵی ئامۆژگاری ده‌خه‌ینه‌ ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی پاش ئه‌وه‌ی باربانگت كرده‌وه‌ تووشی هیچ سه‌ر ئێشه‌یه‌ك نه‌بی ، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ دكتۆره‌كان كۆمه‌ڵێك له‌ ڕێنماییان ده‌ست نیشان كردووه‌ بۆ ڕۆژووگره‌كان بۆ  ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی بده‌ن :

. ئه‌نجام دانی كاری قوڕس و ناخۆش كه‌ كار ده‌كاته‌ سه‌ر مێشك و جه‌سته‌ به‌ درێژایی كاته‌كانی ڕۆژوو گرتن، بۆیه‌ ئه‌مه‌  وا ده‌كات كه‌ ژانه‌ سه‌رێكی ناخۆش تووشی كه‌سه‌كه‌ ببێت پاش به‌ربانگ كردنه‌وه‌ .

لێره‌دا ئامۆژگاری ڕۆژوه‌وان ده‌كرێت كه‌ پێش به‌ربانگ كردنه‌وه‌ بۆ ماوه‌یك ئیسراحات و حه‌سانه‌وه‌ به‌ جه‌سته‌ بدرێت .

. كه‌م خواردنه‌وه‌ی ئاو له‌ نێوان به‌ربانگ و پارشێودا تووشی سه‌رئێشه‌ت ده‌كات ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌مه‌یه‌ كه‌ جه‌سته‌ ووشك بووه‌ ، بۆیه‌ پێوسته‌ ڕێژه‌یه‌كی باش له‌ ئاو بخورێته‌وه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا .

. تا ئه‌و كاته‌ خواردن بخورێت كه‌ جه‌سته‌ یاخوت گه‌ده‌ پێوستیه‌تی  ، هه‌روه‌ها ئه‌م پێكهاتانه‌ی خواردن بخورێت كه‌ جه‌سته‌ و گه‌ده‌ سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت.

. زۆر خه‌وتن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر پێش به‌ربانگ ، له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی له‌ده‌ست چوونی زۆرێك له‌ واجب و ئه‌ركه‌كانی ئاینیت .

. دانیشتن به‌دیار شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر و سه‌یر كردنی مۆبایل بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ، بۆیه‌ پێوسته‌ لێان دوور بكه‌ویته‌وه‌ .

 

rojana.netسه‌رچاوه‌


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!