بۆچی دادوەر جلی رەش لەبەر ئەکەن؟

judgeTrial_2261225b

لە ساڵی ١٧٩١ یەکێک لە دادوەرەکانی فەڕەنسا لە بالەکۆنی ماڵەکەی خۆی دانیشتبوو بۆ وەرگرتنی ھەوایەکی فێنک، لەناکاو دەبینێت لە خوار ماڵەکەی دوو کەس دەبێت بە شەڕیان لە ئاکامدا یەکێکیان بە سەختی بریندار دەبێت و ئەوی دیکەیان رادەکات، پاشان دادوەرەکە لە بالەکۆنەدا ھاوڵاتیەکی دیکە دەبینێت ھەوڵی ڕزگار کردنی کەسە بریندارەکە ئەدات، بەپەلە دەیگەیەنێتە نەخۆشخانە، بەڵام بەداخەوە لە نەخۆشخانە بریندارەکە گیان لەدەست دەدات. 

پۆلیس کەسی ڕزگارکەر دەکات بە بکۆژی کەسەکە کە ھەوڵی ڕزگارکردنی ئەو کەسەی داوە و لە نەخۆشخانە گیانی سپاردووە، لە دادگا ئەو کەسەی دادگایی کەسەکە رزگارکەرەکە دەکات ئەو دادوەرەیە کە بەچاوی خۆی لە بالەکۆنی ماڵەکەیەوە ڕاستیەکانی بینیووە، بەڵام بەداخەوە یاسای فەڕەنسی بە قسە باوەڕ بە شت ناکات و پێویستی بە بەڵگە و شاھێد ھەیە، بۆیە دادوەر حوکمی لە سێدارەدان دەدا بەسەر کەسی ڕزگارکەردا.. ھەر لەبەر ئەوەشە کە دادوەران لەو ڕۆژەوە تا ئێستاش لە تەواوی دونیادا جلی ڕەش لەبەردەکەن.

 

باخچه‌

http://www.baxcha.com/detail.aspx?id=35580&LinkID=76


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!