١٠خاڵی گرنگ بۆ وازھێنان لە جگەرەکێشان

Doctor breaking a cigarette

١.وازھێنان لە جگەرەکێشان تێکڕای رێژەی خوێن لە جەستە بەرزدەکاتەوە و ئاستی رێژەی سپێرم لە جەستە زیاد دەکات و ئارەزووی سێکسیان باشتر دەکات و توێژینەوەکانیش سەلماندوویانە ئەو کەسانەی جگەرەناکێشن لەپەیوەندی سەرجێیدا زیاتر سەرنجراکێش وەک لە کەسانی جگەرەکێش.

٢. وازھێنان لە جگەرەکێشان ئەگەری نەزۆکی لای ژنان دووردەخاتەوە و وا دەکات دەرفەتی منداڵبوونی تەندروست زیاتر ببێت.
٣. بە وازھێنان لە جگەرەکێشان ووردە ووردە گەنجێتیت بۆ دەگەرێتەوە و لە ئەستوربوونی پێست دوور دەکەوێتەوە ،چونکە بە جگەرەکێشان ناھێڵێت مادە خۆراکیە سوودبەخشەکان و ئۆکسجین بەئاسانی بچن بۆ پێست و چرچی دەکەن.
٤. وازھێنان لە جگەرەکێشان باشترین ھۆکارە بۆ پاراستنی دەمو و ددان و ھێشتنەوەی ددان بە سپێتی،توێژینەوەکان سەلماندویانە ئەو کەسانەی کە جگەرەکێش بوون لە رابردوودا و درەنگ وازیان لێھێناوە لەو جگەرەکێشانە ئێستا و بەزووی واز لە جگەرەکێشان دەھێنن زیاتر تووشی لەدەستدانی سپێتی ددان و ددانەکانیان بون.
٥. وازھێنان لە جگەرەکێشان پرۆسەی ھەناسەدان باشتر دەکات تاقیبکەرەوە و لە ٦ مانگی یەکەمی  وازھێنانت لە جگەرەکێشان بزانە شێوازی ھەناسەدانت چۆن دەبێت؟ بیریشت نەچێت تا تەمەنت بەرەو سەرەوە بروات ئەم کاریگەریانە خاوتر دەبنەوە.
٦. وازھێنان لە جگەرەکێشان تەمەنی مرۆڤ درێژتر دەکات و ھەموو توێژینەوەکان سەلماندوویانە ساڵانە ملیۆنان کەس بەھۆی توشبوونیان بە نەخۆشیەکانی دڵ و شێرپەنجەی سییەکان و گێرانی بۆریەکانی خوێنیانەوە دەمرن کە ھۆکاری سەرەکی تووشبوونیان بەو نەخۆشیانە جگەرەکێشانە.
٧. وازھێنان لە جگەرەکێشان ڕاڕایی کەم دەکاتەوە توێژینەوەکانیش سەلماندوویانە ئەو کەسانەی وازیان لە جگەرەکێشان ھێناوە بەھۆی کەم ھەڵنەمژینی نیکۆتین کە مرۆڤ ڕاڕا دەکات رزگاریان بووە ،چونکە بوونی نیکۆتین لە لەشدا ھۆکارە بۆ رێگریکردن لە چوونی ئۆکسجین بۆ خانەکانی جەستەی مرۆڤ و بەردەوام مرۆڤ ھەست بە بێزاری و بیتاقەتی دەکات.
٨. وازھێنان لە جگەرەکێشان کردانی بۆن و تامی خواردن باشتر دەکات بەوپێیەی جگەرەکێشان یەکێکە لە ھۆکارەکانی کوشتنی ئەو ھەستەوەرانەی کە بەرپرسن لە ھەستی بۆن و تامی خواردن .
٩. وازھێنان لە جگەرەکێشان ووزە لەدەستچووەکانی جەستە دەگەرێنێتەوە بۆ مرۆڤ بەجۆرێک سوڕی خوێن لەماوەی ٢ بۆ ١٢ھەفتە لە وازھێنان لە جگەرەکێشان بەتەواوەتی باشتر دەبێت.
١٠. وازھێنان لە جگەرەکێشان بەرگری جەستە بەرامبەر بە نەخۆشی زیاتر دەکات و وادەکات مرۆڤ زیاتر بەرگری بەرامبەر بە تووشبوون بە نەخۆشی ئەنفلۆنزا و سەرئێشە ھەبێت.

……………..

 

سه‌رچاوه‌: SNN


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!