دەماخی مرۆڤ

دەماخی مرۆڤ

 

دەماخی مرۆڤ یەکێکە لە ئاڵۆزترین ئەندامەکانی لەش. ئەو شوێنەیە کە تیایدا بیرکردنەوە، یادەوەری، هەست و ئەزمونکردن پرۆسە دەکرێت. ئەم ئەندامەی لەشمان کە نزیکەی ١.٤ کیلۆگرام دەبێت، نزیکەی سەد ملیار (١٠٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) دەمارەخانەی تێدایە. ئاڵۆزی پەیوەندی نێوان ئەم دەمارەخانانە مێشکی مرۆڤ دەئاوسێنێت. هەر یەك لە دەمارەخانەکان پەیوەندی بە هەزاران یان دەیان هەزار دەمارەخانەی دیکەوە دەکەن لەرێگەی
پێکهاتەی زۆر بچوکەوە کە پێیان دەوترێت گەیێنکە دەمار (Synapses). هەموو چرکەیەك لە ژیانماندا، دەماخمان ملیۆنان پەیوەندی نوێ دروست دەکات. شێواز و بەهێزی ئەم پەیوەندیانە بەبەردەوامی لە گۆڕاندایە و دەماخی هیچ دوو مرۆڤێك لە یەکتر ناچێت.
ئەوەی کە گرنگە بیزانین ئەوەیە کە زۆربەی زۆری چالاکیەکانی دەماخمان لە ناهۆشدا روودەدەن، بەڵام بیرکردنەوەی هۆشدار و هەستکردن و وەرگرتن (کە شوناسی مرۆڤ بونمانن)، لەرێگەی چالاکی دەماخەوە رون ناکرێتەوە، واتە ناتوانین لێی تێبگەین بە تێگەیشتن لە چالاکیەکانی دەماخ.

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!