گه‌ر ده‌ته‌وێت پێستت زیپكه دروست نه‌كات
![گه‌ر ده‌ته‌وێت پێستت زیپكه دروست نه‌كات](https://www.yeane.org/wp-content/uploads/2016/01/74acd23d0a3d7c9dad9d90264c11eda6_S.jpg)
سایتی (ڤوندهڤایب)ی ئه‌ڵمانی بڵاویكرده‌وه، جگه له‌وه‌ی مۆبایل كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر مێشكی مرۆڤ هه‌یه،ده‌بێته هۆی دروستبوونی زیپكه‌ش ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه كارێكی زۆریان به‌مۆبایله و زۆرینه‌ی كات قسه‌ی پێده‌كه‌ن، یاخود به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه و مۆبایلیش هه‌ڵگری به‌كتریایه‌كی ئێ‌كجار زۆره.
به‌هۆی ئه‌م جه‌ند ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانیت پارێزگاری له‌پێستت بكه‌یت و به‌دووری بكه‌یت له‌دروستبوونی زیپكه:
1- به‌هۆی به‌كارهێنانی هێدفۆنه‌وه ده‌توانیت ڕێگری له‌دروستبوون و بڵاوبونه‌وه‌ی زیپكه له‌سه‌ر ده‌موچاوت بكه‌یت.
2- گه‌ر زانیت زیپكه‌یه‌ك له‌سه‌ر ده‌موچاوت دروست بووه، ئه‌وا پێویسته ڕۆژانه مۆبایله‌كه‌ت بهدهسڕێكی ته‌ڕ پاك بكه‌یته‌وه.
3- پێویسته له‌كاتی تهلهفۆنكردندا ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت نه‌نرێت به‌پێسته‌وه و بۆشاییه‌ك له‌نێوانیدا بهێڵیته‌وه.
—————————————————————–
و: ژوان فه‌وزی
_________________________________