زیانه‌كه‌ی له‌جگه‌ره‌ خراپتره‌

24e9bf3c_86005_month_08_egg_yolks

هه‌موومان ده‌زانین كه‌ سوودی هێلكه‌ چه‌نده‌ زۆره‌ ، به‌ تایبه‌تی بۆ جه‌سته‌یه‌كی توندو تۆڵ و تۆكمه‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پڕه‌ له‌ مادده‌ی پڕۆتینات كه‌ یارمه‌تی چاڵاك كردنی خوێن و میشك ده‌دات .

به‌لام ئه‌وه‌ی لێره‌ جێ‌ی باس بێ بریتیه‌ له‌ زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌ كه‌ زیانه‌كه‌ی زیاتره‌ له‌ جگه‌ره‌ كێشان ، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و هه‌روه‌ها گرتنی ده‌ماره‌كانی خوین .

زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ چه‌وری تێدایه‌ ، كه‌ هۆكارێگه‌ بۆ تووشبوون به‌ زۆرێك له‌ نه‌خۆشیه‌ كوشنده‌كان .

هه‌روه‌ها به‌ گوێره‌ی لێكۆلینه‌وه‌ پزیشكیه‌كان له‌ كه‌نه‌دا ، ئه‌وه‌ دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌ خواردنی زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌ زیانه‌كه‌ی زیاتره‌ له‌ زیانی جگه‌ره‌ كێشان ، هه‌ر بۆیه‌ دكتۆره‌كان ڕێنمایی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه‌ ، دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ خواردنی زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیانێكی زۆر به‌ گورچیله‌كان ده‌گه‌یه‌نێ و له‌وانه‌یه‌ كه‌سه‌كه‌ تووشی ئازارێكی زۆر بكات .

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!