هۆكاری برسێتی پاش نان خواردن

What-is-Hangry-

ئایا تا ئێستا هه‌ستت به‌ برسێتی كردووه‌ ته‌نانه‌ت پاش خواردنی ژه‌مه‌كانیش؟ هۆكاره‌كانی برسێتی پاش نان خواردنی ژه‌مه‌كان ئه‌مانه‌ن :

. خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ گازیه‌كان له‌ كاتی نان خواردندا : به‌ گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ گازیه‌كان هه‌ستی برسێتی زیاتر ده‌كات به‌ تایبه‌تی پاش ته‌واو بوونی خواردنه‌كه‌ .

. نه‌خواردنی نانی به‌یانی : له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژه‌می به‌یانیان ژه‌مێكی زۆر گرنكه‌ ، به‌ نه‌خواردنی زۆر جار كاریگه‌ری له‌سه‌ر چالاكی كه‌سه‌كه‌ درووست ده‌كاتن ، به‌ نه‌خواردنی هه‌ستی برسێتی زۆر زیاد ده‌كات و وا ده‌كات كه‌ هه‌میشه‌ برسیت ببێت و هه‌ستی خواردنت زیاتر بێت .

. هه‌ست كردن به‌ سه‌رما  .

. هه‌ست كردن به‌ دڵه‌ ڕاوكێ و دوودڵی .

. ووشك بوونی جه‌سته‌ : ووشك بوونی جه‌سته‌ هۆكارێكه‌ بۆ هه‌ست كردن به‌ برسێتی ، بۆیه‌ ئامۆژگاری ده‌كرێتن كه‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ئاو بخورێته‌وه‌ ڕۆژانه‌ .


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!