فێرکاری ڕایەڵە بۆ دابەزاندن و ڕیکخستنی ڕاوتەر لە جۆری TP-Link

ڕاوتەر (بە ئینگلیزی: Router) دەزگایەکە بۆ ناردنی پاکەتەکانی داتا لە تۆڕێکەوە بەرەو تۆڕێکی تر. ھەموو ڕاوتەرێک دەبەسترێتەوە بە دوو یان چەند ھێڵی داتاوە کە ھەرکامەیان لە تۆڕێکی جیاوازەوە دێن. کاتێ پاکەتێکی داتا دێتە ناو یەکێک لە ھێڵەکانەوە، ڕاوتەر بۆ ئەوەی بتوانێ بنەجێی ئەو پاکەتە (ئەو شوێنەی مەبەستیەتی بڕوا) دەستنیشان بکا، ناونیشانی ناو پاکەتە دەخوێنێتەوە. ئەو کات، بە بەکارھێنانی زانیارییەکانی ناو خشتەی ڕاوتینگەکەی یان سیاسەتی ڕاوتینگەکەی،پاکەتەکە بەرەو تۆڕی دواتر ڕەوانە دەکا. لە ئینتەرنێتدا ڕاوتەرەکان ئەرکی «ڕێبەریی ھاتوچۆ»یان لە ئەستۆیە. پاکەتەکانی داتا ئەوەندە لە ڕاوتەرێکەوە بەرەو ڕاوتەرێکی تر دەرباز دەکرێن تا ئەوەی کە بگەن بە تۆڕی مەبەستیان. لەم فێرکاریەدا پێداگیری کراوە لەسەر چۆنیەتی دیاریکردنی خێرای بەکارهێنانی وایەلێس بۆ کۆمەڵێک لە بەکاربەران یان کەسێکی تایبەت لە بەکاربەران ، چۆنیەتی ڕاگرتنی پەخشی ئەنتەرنێت بۆ کاتێکی دیاریکرا ، چۆنیەتی شاردنەوەی ناوی ویەرلیس و تۆڕەکان … هتد . هەر وەک لە فێرکاریە ڤیدۆییەکانی خوارەوەدا ئاماژە پێدراوە.

١/ دابەزاندن و ڕێکخستنی سەرەتای TP-Link

٢/ چۆنیەتی خێرای بەکارهێنانی وایەلێس بۆ کۆمەڵێک لە بەکاربەران ..

٣/ چۆنیەتی دیاریکردنی خێرای بەکارهێنانی وایەلێس بۆ کەسێکی تایبەت لە بەکاربەران

٤/ چۆنیەتی ڕاگرتنی پەخشی ئەنتەرنێت بۆ کاتێکی دیاریکرا..

٥/ چۆنیەتی شاردنەوەی ناوی ویەرلیس و تۆڕەکان ..

ئا: بەفر باران

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!