چارەسەرکردنی هەڵنەبونی کۆمپیوتەر دوای تێپەڕبونی چەند ڕۆژێك

computer_pc_PNG7722

زۆر بەمان کۆمپیوتەری گەورە(دیسکتۆپ)مان هەیە و لەوانەیە کەم بەکاری بێنین، ئەم کەم بەکارهێنانەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە هەندێك جار هەڵ نەبێتەوە، ئەگەر بێت و کۆمپیوتەرەکەت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بۆ نموونە 5ڕۆژ یان هەفتەیەك یان زیاتر هەڵ نەکەیت لەوانەیە ببێتە هۆ دروستبونی ئەم کێشەیە.

نیشانەکانی:
١- کارکردنی پانکەو بەشەکانی کەیسەکە .
٢- پیشاندانی شاشەیەکی ڕەش.
٣- تەنها گڵۆپی دوگمەی کوژانەوە و ڕیستارت لە کەیسەکە و گڵۆپی ماوسەکە ئیشدەکەن.
٤- هیچ بەشێکی تەختەکلیل کارناکات.
٥- هیچ دەنگێكی سیستەمەکە نایەت.

هۆکار:
نیشتنی تۆز و کلسکردنی ئەو بەشانەی کەبە مەزەربۆردەکەوە بەستراوە.

چۆنێتی چاککردنی:
بەتەنها پاککردنەوەی کەیسەکە ئەم کێشەیەت چارەسەر دەبێت بە تایبەتی پاککردنەوەی بە فڵچە و تەنەر.
بەتایبەتی دەرهێنانی وایەری پاوەر سپڵای (power supply) و پاککردنەوەی و دانانەوەی لەسەر مەزەربۆردەکە چارەسەر دەبێت. کەزۆر بەی جار ئەمە هۆکارە.

 

 

 

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!