جۆری قەڵەویەکەت و هۆکار و چارەسەری بزانە.
زانست شەش جۆری قەڵەوی دەستنیشان کردووە کە هۆکاری جیاوازیان هەیە
بەپێی وێنەکە بزانە دەکەویتە کام گروپەوە، بۆ ئەوەی ئاگاداربیت جۆر و هۆکار و چارەسەری قەڵەویەکەت چیە؟ و بتوانیت ڕزگارت بێت لەو گرفتەی کە هەتە.
۱- قەڵەوی بە هۆی خۆراکەوە: ئەم جۆرە لە قەڵەوی باوترینیانە لە جیهاندا و بەهۆی خواردنی بڕی زۆری خۆراکی چەور و شیرینەوەیە، بۆ ڕزگاربوون لەم قەڵەوییە ڕۆژانە بەلای کەمییەوە ۳۰ خولەک ڕاهێنان بکە.
۲- قەڵەوی بەهۆی فشاری دەرونی و سترێسەوە: ئەم قەڵەوییە بەهۆی ڕاڕایی و سترێس و خەمۆکیەوەیە، ئەوانەی بەدەست ئەم جۆرە خەمۆکیەوە دەناڵێنین خواردنی شیرینی یاریدەی چارەسەربوونیان ئەدات. گرنگترین شت ئەوەیە لەڕووی دەروونیەوە خۆت کۆنترۆڵ بکەیت و چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام بدەیت لەپێناو ڕزگاربوون لەو سترێسە.
۳- قەڵەوی بەهۆی گلۆتین-ەوە: ئەمە بەشێوەی سەرەکی لەنێو ئافرەتان دا بەدیدەکرێت لەکاتی تەمەنی هەرزەکاری یان تەمەنی (بێ ئومێدی)، هەروەها ناهاوسەنگی لە هۆرمۆنەکانیش هۆکارێکی ترە. گرنگە کە ئەوکەسە دووربکەوێتەوە لە زۆر دانیشتن و کێشانی جگەرە و خواردنەوە کهولیەکان. هەروەها ڕاهێنان بە قورساییەکان بکات.
٤- قەڵەوی بەهۆی تەمەڵی و سستی لە هەرسکردندا: ئەوانەی ئەم جۆرە قەڵەوییەیان هەیە هەست ئەکەن سکیان وەک باڵۆن بای کردووە، کە بەهۆی کەڵەکەبوونی هەموو چەوریەکانەوەیە، بەزۆری ئەو کەسانە کەوتوونەتە ژێر کاریگەری ئەم شێوازەوە کەسانێکن خواردنەوە کهولیەکان زۆر ئەخۆنەوە یاخود کێشەی هەناسەدانیان هەیە. بەلای کەمیەوە دەتوانیت دوورکەویتەوە لە ئەو شتە خراپانەی خووت پێوەگرتووە و زیاتر بایەخ بە ڕژێمێکی خۆراکی بدەیت کە دەوڵەمەند بێت بە سەوزە و میوە.
٥- قەڵەوی بەهۆی سوڕی خوێنەوە: ئەمە بە زۆری بۆماوەییە و دەشکرێت لەماوەی سکپڕی ئافرەتان دا ڕووبدات، یاخود لەوکەسانە دا کە قاچیان دەئاوسێت. چارەسەری ئەمە چالاکی و جموجوڵی زیاترە، بۆ نمونە ڕاهێنانی وەک ڕاکردن و سەرکەوتن به پلیکانە دا.
٦- قەڵەوی بەهۆی نا چالاکی و کەمی جموجوڵەوە: ئەم جۆرە لە قەڵەویە کاریگەری لەسەر زۆرینەی خەڵکی ئەم سەردەمە داناوە کە بەتەواوی یاخود بەلای کەمییەوە ۸ کاتژمێر بە دانیشتن بەسەر ئەبەن. ڕاهێنانی ڕێکخراوی گونجاو گەلێک گرنگە بۆ چالاک کردنی جەستە بەلای کەمیەو ۳ جار لە هەفتەیەک دا.
.................................
س:دكتۆری خۆت به
له ئامادهكردن و جێبهجێكردنی
Ibrahim Sherwani
گهڕان لهناو ماڵپهڕ
فێربونی مایكرۆسۆفت ئۆفیس
فێربونی مایكرۆسۆفت ئهكسس
فێربونی مایكرۆسۆفت پاوهرپۆینت
فێربونی مایكرۆسۆفت ئێكسڵ
فێربونی مایكرۆسۆفت وۆرد
75 وانە بۆ فێربوونی ئێكسڵ
كتێب لهسهر ئێكسل به كوردی
.
دامهزراندنی ویندۆز
فۆرمات و ئنستۆل كردنی ویندۆز 10
فۆرمات و ئنستۆل كردنی ویندۆ 8.1
فۆرمات و ئنستۆل كردنی ویندۆز 8
فۆرمات و ئنستۆل كردنی ویندۆز 7
ئنستۆل كردنی ويندۆز سێرڤهر2008ئهنتی ڤایرۆس بۆ كۆمپیوتهر
360Total Security
Kaspersky Anti-Virus
McAfee Antivirus
ESET Smart Security
Comodo Antivirus
چهند ئهنتی ڤایرۆسی تر
ماڵپهری یانی
فێركاری به كۆرس
كۆكراوهی ههموو فهرههنگهكان
فهرههنگی قهسلان
فهرههنگی بزاڤ
فهرههنگی سمارت
فهرههنگی ئای تی
فەرهەنگی زهوی ناسی
فەرهەنگی رووكار
چهند فهرههنگی تر