هۆكاره‌كانی‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ چه‌وری‌ خوێن

هۆكاره‌كانی‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ چه‌وری‌ خوێن
.
به‌رزبونه‌وه‌ی‌ كۆڕستڕۆڵ له‌خوێندا یه‌كێكه‌ له‌هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی‌ ڕه‌ق بونی‌ خوێنبه‌ره‌كان‌و له‌وێشه‌وه‌ دروستبونی‌ جه‌ڵده‌ی‌ دڵ، به‌هۆی‌ كه‌ڵه‌كه‌ بونی‌ كۆڕستڕۆڵ له‌ناو بۆریه‌كانی‌ خوێندا.
هۆكاره‌كان:
-خۆراك: زۆرێك له‌خوارده‌مه‌نیه‌كان ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر له‌چه‌وریان تێدایه‌، ئه‌م چه‌وریانه‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ كۆڕستڕۆڵ له‌ خوێندا ئه‌م جۆره‌ چه‌وریانه‌ به‌ئه‌ندازه‌یه‌كی‌ زۆر له‌ناو ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه‌دا كه‌سه‌رچاوه‌یان ئاژه‌ڵه‌، وه‌ك گۆشت‌و شیر‌و هێلكه‌و په‌نیر‌و كه‌ره‌‌و …هتد.
هه‌روه‌ها ئه‌وخوارده‌مه‌نیه‌ قوتو نراوانه‌ی‌ كه‌ زه‌یتی‌ گوێزی‌ هیندی‌ تێدایه‌، یاخود زه‌یتی‌ خورماو په‌نیری‌ كاكاو، ئه‌مانه‌ دائه‌نرێن به‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌سه‌رچاوه‌كانی‌ چه‌وری‌، سه‌ره‌ڕای‌ بونیان له‌ناو هه‌ندێ پسكیت‌و شتانی‌ تردا.
-كێشی‌ زیاد: سه‌ره‌ڕای‌ كاریگه‌ری‌ سلبی‌ زیادبون كێشی‌ له‌ش له‌ناو ژیانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ دا ئه‌م زیادبونه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ زیادبونی‌ چه‌وری‌ سیانی‌‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ هه‌ندێ‌ له‌جۆره‌به‌سوده‌كانی‌ كۆڕستڕۆڵ.
-ئاستی‌ چالاكی‌ له‌ش: كه‌می‌ جوڵه‌و وه‌رزش نه‌كردن ده‌بێته‌ هۆی‌ زیادبونی‌ كۆڕستڕۆڵی‌ زیانبه‌خش له‌خوێندا یاخود هه‌روه‌ك چۆن ده‌بێته‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ جۆری‌ به‌سود هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ وه‌رزش بكرێ‌‌و جوڵه‌مان زۆربێت.
-ته‌مه‌ن‌و ڕه‌گه‌ز: له‌پاش ته‌مه‌نی‌ 20 ساڵیه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ خۆیی‌ ڕێژه‌ی‌ كۆڕستڕۆڵی‌ ژن‌و پیاو به‌رزده‌بێته‌وه‌، له‌پاش ته‌مه‌نی‌ 50 ساڵی‌ له‌پیاواندا به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام له‌ژناندا ئاسته‌كه‌ی‌ به‌نزمی‌ ده‌مێنێته‌وه‌ تاوه‌كو ته‌مه‌نی‌ بێ‌ ئومێدی‌(سن الیاس) ئیتر له‌وته‌مه‌نه‌وه‌ وه‌كو پیاوی‌ لێدێته‌وه‌.
-باری‌ ته‌ندروستی‌ گشتی‌: توش بوون به‌هه‌ندێ‌ نه‌خۆشی‌ وه‌كو شه‌كره‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ به‌روزبونه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ كۆڕستڕۆڵ له‌خوێندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ هه‌میشه‌ ساڵانه‌ پشكنینی‌ پزیشكی‌ ئه‌نجام بده‌ین‌و ئاگامان له‌حاڵه‌تی‌ ته‌ندروستی‌ دڵمان بین.
-مێژووی‌ ته‌ندروستی‌ خێزان: زۆرجار فاكته‌ری‌ بۆماوه‌یی‌ ڕۆڵی‌ گرنگی‌ ده‌بێت له‌ته‌ندروستی‌ تاكه‌كاندا، چونكه‌ زۆرێك له‌نه‌خۆشیه‌كان په‌یوه‌ستن به‌جینه‌كانه‌وه‌، نه‌وه‌ له‌دوای‌ نه‌وه‌ ده‌گوازریبَنه‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ به‌رز بونه‌وه‌ی‌ كۆڕستڕۆڵی‌ خوێن له‌تاكه‌كانی‌ خێزاندا به‌تایبه‌تی‌ دایك‌و باوك، واته‌ به‌رزبونه‌وه‌یه‌تی‌ له‌تاكه‌كانی‌ خێزانه‌كه‌دا، هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێ به‌وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ بكرێت.
-جگه‌ره‌ كێشان: ئه‌گه‌ر چی‌ نابێته‌ هۆی‌ زیادبونی‌ جۆره‌كانی‌ كۆڕستڕۆڵی‌ زیانبه‌وخش به‌ڵام ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی‌ جۆره‌ به‌سوده‌كانی‌.

هۆكاره‌كانی‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ چه‌وری‌ خوێن

هۆكاره‌كانی‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ چه‌وری‌ خوێن

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!