مانگی چوار فڕۆكه‌ زه‌به‌لاحه‌كه‌ی بۆینگ ده‌فڕێ

كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی بۆینگی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كرد، كه‌ فڕۆكه‌ نوێكه‌ی  به‌ناوی "737 ماكس – 9" له‌ مانگی نیسان/ئه‌پرێلی داهاتوو بۆ یه‌كه‌م جار ده‌ست به‌ فڕین ده‌كات.ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌ی كۆمپانیای بۆینگ له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر وا بڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2018دا، فڕۆكه‌ نوێكه‌ی بۆینگ ده‌چێته‌ ئاسمان، به‌ڵام ئه‌و به‌ خێرایی كار ده‌كات بۆ  ئه‌وه‌ی به‌ په‌له‌ كاره‌كانی ته‌واو بكات و پێشه‌نگی خۆی له‌ بواری دروستكردنی فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی له‌ ده‌ست نه‌دات.ئه‌و فڕۆكه‌ نوێیه‌ شوێنی نوێترین فڕۆكه‌ی بۆینگ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ به‌ 737 ئێن جی ناسراوه‌ و بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ساڵی 1997 به‌رهه‌م هێنرا.فڕۆكه‌ نوێكه‌ به‌ فڕۆكه‌یه‌كی زه‌به‌لاح و زۆر پێشكه‌وتوو داده‌نرێ و پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری لێ خه‌رج كراوه‌ و كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی و هێڵه‌ ئاسمانییه‌ فه‌رمییه‌كانی وڵاتانی دنیا به‌ تامه‌زرۆیییه‌وه‌ چاوه‌ڕێی خستنه‌ڕووی ئه‌و فڕۆكه‌ نوێیه‌ی "بۆینگ" ده‌كه‌ن، كه‌ زۆر گه‌وره‌تر و پێشكه‌وتووتره‌ له‌ فڕۆكه‌ی بۆینگ 777 و 747.فڕۆكه‌ی ماكسی كۆمپانیای بۆینگ یه‌كێك له‌ گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌توانێ گه‌شتی زۆر ماوه‌ درێژ ئه‌نجام بدات و به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌كانی تری ئه‌و كۆمپانیایه‌ سووته‌مه‌نی كه‌متر ده‌خوات، ئه‌مه‌ش له‌ ڕووی ئابوورییه‌وه‌ سوودی یه‌كجار زۆر به‌ كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی ده‌گه‌یه‌نێت.

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!