گوگڵ دوو مۆبايل دەخاتە بازاڕەکانەوە

کۆمپانيای گوگڵ بەدەر لە کاری ئينتەرنێت و تەکنەلۆژيا، ماوەی چەند ساڵێکە سەرقاڵی دروستکردنی مۆبايلە زيرەکەکانە، پاش ئەوەی لەماوەی رابردوو جۆری نێکسەسی بەرهەمهێنا، لە ئێستادا دوو مۆبايلی ديکەش دەخاتە بازاڕەکانەوە.

لەوبارەيەوە پێگەی ئەندرۆيد سێنتڕاڵ بڵاويکردەوە، گوگڵ دوو مۆبايلی بەناوەکانی (Pixel XL , Pixel) دەخاتە بازاڕەکانەوە کە هەردووکی لە رووی شاشە و توانستی باترييەکانييەوە جياوازن، ئەگەرنا لە تايبەتمەندييەکانی ديکەدا چوونيەکن.
Pixel and Pixel XL
Pixel XL - Pixel
هەردوو جۆرەکە راميان چوار گێگابايتە و کامێرای پێش و پشتيان هەشت مێگا بە ١٢ مێگاپێکسڵە، لە رووی توانستی باترييەوە، جۆری يەکەم ٢٧٧٠ ملیئەمپێرەو ئەوەی ديکەيان ٣٤٥٠ ملیئەمپێرە.

لە رووی قەبارەی ناوەکييانەوە، هەردوو جۆرەکە بە ٣٢ و ١٢٨ گێگابايت لەبەردەست دەبن، بۆ شاشەکەشيان جۆری يەکەم واتە پيکسڵ پێنج ئينجە و روونييەکەی ١٠٨٠ بە ١٩٢٠ ـە، پيکسڵ ئێکس ئێڵيش ٥.٥ ئينجە و روونييەکەی١٤٤٠ بە ٢٥٦٠ ـە، لەرووی سيستمی کارپێکردنەوە ئەندرۆيدی نوگەتيان لەسەر جێگيرکراوە.

وەک ئەو سەرچاوەيە ئاماژەی پێداوە، نرخەکانيان بەپێی جۆرەکان دەگۆڕێت و هەم ميمۆرييەکەشی کاری تێدەکات، بەڵام واچاوەڕوان دەکرێت بە ٦٤٩ دۆلار بفرۆشرێت کە ئەو نرخەش، نرخی ئايفۆن حەوتە.

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!