‌ئەم خۆراكانە منداڵەكەت قەڵەو دەكات

1892016753600_xpbbbb

هەندێك لە دایكان و باوكان كێشەی لاوازی منداڵەكانیان هەیە ، لاوازی و كەمی كێش كاریگەری دەبێت لەسەر گەشەی منداڵ ، دەتوانن ئەم خۆراكانە بدەن بە منداڵەكانتان بۆ ئەوەی كێشیان زیاد بكات .
1- ئەو خۆراكانەی نیشاستە لە پێكهاتەیاندا هەیە : وەك برنج و گەنمەشامی و پەتاتە و بەرهەمەكانی دانەوێڵە باشترین سەرچاوەی كاربۆهیدرانت بۆ جەستەی منداڵ ، دەتوانیت لەم خۆراكانە ژەمی بەتام و چێژ بۆ منداڵەكەت دروست بكەیت و بیدەیتێ بەمە كێشی زیاد دەكات .

2- جەستەی منداڵ هاوشێوەی هەموو خۆراك و پێكهاتەكانی دیكە پێویستی بە ڕۆن هەیە ، دەتوانیت كەمێك كەرە بۆ بەتامكردن و چەوركردنی خۆراكەكانی بەكاربهێنیت .

3- ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە پرۆتین : زۆر پێویستن بۆ بەهێزكردنی ئێسك و ماسولكەكانی جەستە ، بۆ ئەوەی منداڵەكەت كێشی زیاد بكات ڕۆژانە پارچەیەك گۆشتی سوور یان گۆشتی مریشكی پێبدە و دەتوانیت ئەوەندە بۆی نەرم بكەیتەوە بۆ گەدەی قورس نەبێت كاتێك دەیخوات .

4- لەنێوان ژەمە سەرەكیەكاندا چەند ژەمێكی سووك بە منداڵەكەت بدە وەك میوە و بسكیت و ئەو شیرینیانەی كە منداڵەكەت بە گوێرەی تەمەنی دەتوانێت بیخوات بۆ ئەوەی قەڵەو ببێت .

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!