هۆكاره‌كانی‌ قژ ڕوتانه‌وه‌

هۆكاره‌كانی‌ قژ ڕوتانه‌وه‌

هه‌ندێك كات قژ ڕوتانه‌وه‌ له‌ته‌مه‌نێكی‌ كه‌مدا ده‌ستده‌كات به‌ڕوتانه‌وه‌، واتا له‌كۆتایی ته‌مه‌نی‌ بیست ساڵیدا، ئه‌وه‌ش بۆته‌ پرسیارێك سه‌باره‌ت به‌هۆكاره‌كانی‌ زو كه‌چه‌ڵ بونی‌ پیاوان له‌ته‌مه‌نێكی‌ كه‌مدا.

ماڵپه‌ڕی‌ (24) بڵاویكرده‌وه‌، زۆر فاكته‌ر هه‌ن ده‌بنه‌ هۆی‌ قژ ڕوتانه‌وه‌ له‌وانه‌ دڵه‌ڕاوكێ‌، زۆربونی‌ ئاستی‌ فشار خستنه‌ سه‌ر، ڕاڕایی‌‌و ماندوبون، ده‌بنه‌ هۆكارێك بۆ ناهاوسه‌نگی‌ ئاستی‌ هۆرمۆنه‌كانی‌ جه‌سته‌‌و دواتر ئاستی‌ ڕوتانه‌ی‌ قژ زیاد ده‌بێت.

به‌گوێره‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ گۆڤاری‌ (نه‌خۆشییه‌كانی‌ پێست) خۆ ماندوكردن ڕێگری‌ ده‌كات له‌گه‌شه‌كردنی‌ ئه‌و موانه‌ی‌ پێشتر هه‌ڵوه‌ریوه‌، ناهێڵێت جارێكی‌ دیكه‌ قژ ده‌ربێته‌وه‌ له‌جێگه‌ی‌، ئه‌وه‌ش زیان به‌قژ ده‌گه‌یه‌نێت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر فشار‌و سترێس به‌رده‌وام بێت بۆ ماوه‌یه‌كی‌ دورو درێژ.

هۆكاره‌كانی‌ قژ ڕوتانه‌وه‌ به‌گشتی‌ بریتین له‌خۆماندو كردن، سترێس، فشار خستنه‌ سه‌ر، كه‌می‌ نوستن، فشاری‌ كار، سیستمی‌ خۆراكی‌ ناده‌وڵه‌مه‌ند به‌ڤیتامینات‌و نه‌ریته‌ باوه‌كانی‌ ڕۆژانه‌.

 ئه‌گه‌ر یه‌كێكیت له‌وكه‌سانه‌ی‌ له‌سه‌ره‌تای‌ قژ ڕوتانه‌وه‌دایت، ده‌توانیت به‌گرتنه‌به‌ری‌ ئه‌م چه‌ند ڕێگه‌ چاره‌یه‌ ڕوتانه‌وه‌‌و هه‌ڵوه‌رینی‌ قژت چاره‌سه‌ر بكه‌یت له‌وانه‌:

1 ـ به‌لایه‌نی‌ كه‌مه‌وه‌ شه‌وانه‌ هه‌شت كاتژمێر بخه‌وه‌.

2 ـ ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌ت تاقه‌ت پڕوكێنه‌‌و زۆر ماندوت ده‌كات، وه‌رزش ئه‌نجامبده‌ به‌تایبه‌تی‌ یۆگا هزر‌و ده‌رون پاكده‌كاته‌وه‌.

3 ـ ده‌توانیت چاره‌سه‌ر به‌ده‌رزی‌ چینی‌ وه‌ربگریت، به‌وه‌ش فشار له‌سه‌ر هه‌ندێك شوێنی‌ جه‌سته‌ت كه‌مده‌بێته‌وه‌‌و هه‌ڵوه‌رینی‌ قژ لاواز ده‌بێت.

4 ـ مه‌ساجكردنی‌ سه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی‌ ڕێك‌و پێك بۆ ئه‌وه‌ی‌ سوڕی‌ خوێن به‌چالاكانه‌ له‌ناوچه‌ی‌ سه‌لكی‌ موه‌كاندا ڕێبكات.

5 ـ مه‌ساجكردنی‌ بێخی‌ سه‌ر به‌زه‌یته‌ بۆنداره‌كان وه‌ك زه‌یتی‌ باده‌م، گه‌رچه‌ك‌و زه‌یتون.

6 ـ ئه‌گه‌ر جگه‌ره‌ كێشیت هه‌وڵبده‌ دوربكه‌ویته‌وه‌ له‌كێشانی‌ جگه‌ره‌، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی‌ مه‌ی‌ هۆكارێكی‌ دیكه‌یه‌ بۆ ڕوتانه‌وه‌ی‌ قژ.
—————————————————————–
و : نیاز جه‌لال  


هۆكاره‌كانی‌ قژ ڕوتانه‌وه‌

هۆكاره‌كانی‌ قژ ڕوتانه‌وه‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!