سێ ڕێگا بۆ چارەسەری تامێسک

تامێسک یەکێک لە دەرکەوتە پڕ ئازارەکانی سەر پێستە کە جوانی ڕوخسار تێکدەدات، لەبری بەکارهێنانی ماددەی کیمیایی بۆ چارەسەری تامێسک دەتوانیت بەهەندێک ماددە لە ماڵەوە چارەسەری بکەیت.

دروستبوونی تامێسک لەسەر پێست حاڵەتێکی باوە و لە ماوەی هەر ساڵێکدا لە ١٠ کەسدا  شەش کەس تووشی دەبن، دیاترین وەرزی تامێسک زیاتر زستانە یان لە کاتی گۆڕانی ئاو و هەوادا بەرە و سەرما.

لێرەدا چەند ڕێگایەک دەخەینە ڕوو کە بەهۆیانەوە دەتوانن چارەسەری تامێسک بکەن.

* بەکارهێنانی سەهۆڵ
ڤایرۆسی تامێسک بۆ گەشە و بڵاوبونەوەی زیاتر پێویستی بە کەشێکی گەرمە، بەکارهێنانی سەهۆڵ بۆ ئەو جێگایەی تامێسکەکەی لەسەرە دەبێتە هۆی ڕێگری لە گەشەی ئەم ڤایرۆسە، هەروەها سەهۆڵ ئازاری تامێسک کەم دەکاتەوە.

* بەکارهێنانی خوێ
هەڵبەت بەکارهێنانی خوێ دەبێتە هۆی کزانەوەی تامێسکەکە، بەڵام یەکێکە لە ڕێگا کاریگەرەکان بۆ چارەسەری تامێسک، لەبەر ئەوەی ڕێگا لە گەشەی ڤایرۆسەکە دەگرێت، دەتوانیت کەمێک ئاو و خوێ تێکەڵ بکەیت و بە لۆکەیەک ئەم گیراوەیە بدەیت لە شوێنی تامێسکەکە و بۆ ماوەی ٣٠ چرکە لۆکەکە بهێڵیتەوە لەسەری.

 * بەکارهێنانی لیمۆ
بە پارچە لۆکەیەک کەمێک ئاوی لیمۆ بخەرە سەر تامێسکەکە و بۆ ماوەی ٢٠ چرکە لۆکەکە لامەبە، ئەمەش چارەسەرێکی باشە بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسی تامێسک.

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!