خاڵه‌كانی ڕوخسارت لابه‌ره‌

خاڵه‌كانی ڕوخسارت لابه‌ره‌

زۆرێك له‌خانمان گرفتیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چه‌ند خاڵێكی‌ ڕه‌ش له‌سه‌ر ڕوخساریان هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش واده‌كات جوان‌و سه‌رنجڕاكێش ده‌رنه‌كه‌ون، به‌ڵام به‌چه‌ند هه‌نگاوێك ده‌توانیت ڕزگارت ببێت له‌و خاڵه‌ ڕه‌شانه‌.

سه‌ره‌تا ڕوخسارت به‌ئاوی‌ گه‌رم بشۆ، بۆ ئه‌وه‌ی‌ كونیله‌كانی‌ ڕوخسارت بكرێنه‌وه‌، پاشان دوو كه‌وچك شه‌ربه‌تی‌ لیمۆی‌ فرێش، یاخود ئاماده‌كراو، له‌گه‌ڵ‌ شه‌كر تێكه‌ڵ‌ بكه‌، پاشان پارچه‌ ئیسفنجێك كه‌ بۆ میكیاژ كردن به‌كاریده‌هێنیت، بیكه‌ره‌ ناو تێكه‌ڵه‌كه‌وه‌، دواتر بیده‌ له‌و شوێنانه‌ی‌ كه‌ خاڵه‌ ڕه‌شه‌كانی‌ تێدایه‌‌و گیراوه‌كه‌ بڵاوبكه‌ره‌وه‌ بۆ ماوه‌ی‌ (2 بۆ 3) خوله‌ك، پاشان ڕوخسارت به‌ئاوی‌ سارد بشۆ، بۆ ئه‌وه‌ی‌ كونیله‌كانی‌ ڕوخسارت دابخرێنه‌وه‌.

ئه‌و كرداره‌ چه‌ند ڕۆژێك دوباره‌ بكه‌ره‌وه‌، پاشان ده‌گه‌یت به‌و ئه‌نجامه‌ی‌ كه‌ خۆت ده‌ته‌وێت، ئه‌وه‌ش وات لێده‌كات‌و جوانتر‌و سه‌رنجڕاكێشتر ده‌ربكه‌ویت.
—————————————————————–
و: سارا


خاڵه‌كانی ڕوخسارت لابه‌ره‌

خاڵه‌كانی ڕوخسارت لابه‌ره‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!