​گیراوەیەک لە کاتى خەوتنیشدا کێش دادەبەزێنێت

111192016_maxresdefault

زۆر کەس دەیانەوێت کێشیان کەمبکەنەوە و ڕێجیمى زۆر سەخت و رێکارى تر دەگرنەبەر، لە کاتێکدا بەهۆى گیراوەیەکى سرووشتیەوە پرۆسەى کێش دابەزاندن خێراتر دەکرێت.

گیراوەیەکى سەرەکى کە لە هەردوو خۆراکى هەنگوین و سیر پێکهاتووە باشترین بژاردەیە کە پسپۆرانى تەندروستى و خۆراک بەمەبەستى دابەزاندنى کێش پێشنیارى دەکەن.

خواردنەوەى ئەم گیراوەیە دەبێتە هۆى سووتاندنى کالۆرى و چەورى زیادەى جەستە و زۆرێک لەو کەسانەى کە ئەم پێکهاتەیان بەکارهێناوە حەوت بۆ نۆ کیلۆگرام لە کێشیان پێ دابەزاندووە.

کەرەستە پێویستەکان:

هەنگوین.

سیر.

بڕێک ئاو.

رێکارەکانى ئامادەکردنى گیراوەکە:

ئاوەکە بکوڵێنن و پارچەیەک سیرى تێبکەن و پاشان داینێن تا سارد دەبێتەوە دواتر بۆ هەر پەرداخێک لە ئاوەکە کەوچکێک هەنگوینى تێبکەن، بەمەش گیراوەکەت ئامادەیە.

ڕێکارەکانى بەکارهێنانى گیراوەکە.

هەرچەندە لە هەر کاتێکدا بخورێتەوە بەسوودە بەڵام پسپۆرانى خۆراک باشترین کات بۆ خواردنەوەى بەر لە خەوتن دەزانن چونکە لەو کاتەدا پرۆسەى سووتاندنى چەورى و کالۆرى کەمە بەڵام گیراوەکە ئەم پرۆسەیە خێراتر دەکات.

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!