سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانی‌ ڤیتامین سی‌

سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانی‌ ڤیتامین سی‌

له‌و ده‌مه‌وه‌ی‌ به‌ریتانییه‌كان پێش چه‌ندین سه‌ده‌ كه‌ به‌سوده‌كانی‌ ڤیتامین سییان زانی‌ وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ (ئه‌سقه‌رپوت)، سوده‌كانی‌ ئه‌و ڤیتامینه‌ تا ئێستا گه‌یشتۆته‌ (30) سودی‌ ته‌ندروستی‌.

ماڵپه‌ڕی‌ (24) بڵاویكرده‌وه‌، ڤیتامین سی‌ به‌چاره‌سه‌رێكی‌ یاریده‌رده‌ر داده‌نرێت بۆ سورێژه‌، كیسی‌ ئاو، گه‌زاز (تیتانۆس)، توشبون به‌سه‌رما، كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ هه‌وكردن له‌توشبوانی‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ دڵ، پیسبونی‌ خوێن‌و چه‌ندان نه‌خۆشی‌ دیكه‌.

زۆربه‌ی‌ ده‌رمانه‌كانی‌ ڤیتامین سی‌ بڕێكی‌ زۆر له‌ڕه‌نگی‌ كیمیای‌‌و ماده‌ی‌ پارێزه‌ری‌ تێده‌كریت، به‌و هۆیه‌وه‌ ڕاپۆرته‌ پزیشكییه‌ نوێكان ڕێنمایمان ده‌كه‌ن، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ پێداویستیه‌كانی‌ جه‌سته‌ پشت به‌سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانی‌ ڤیتامین سی‌ ببه‌ستین وه‌ك له‌وه‌ی‌ به‌شێوه‌ی‌ ده‌رمان به‌كاریبهێنین.

به‌گوێره‌ی‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ زانكۆی‌ (ڕۆژئاوای‌ ئۆنتاریۆ)ی‌ كه‌نه‌دی‌ كه‌ پرۆفیسۆر (كارل تیم) سه‌رپه‌رشتی‌ كردوه‌، گرنگترین سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی‌ ڤیتامین سی‌ ئه‌مانه‌ن:

ـ بیبه‌ری‌ سور، كوپێك جنراوی‌ بیبه‌ری‌ سور سێ‌ هێنده‌ی‌ پرته‌قاڵێك ڤیتامین سی‌ تێدایه‌ به‌بڕی‌ (190) میلیگرام.

ـ هه‌رمێ‌، نیو كوپ له‌ هه‌رمێ‌ بڕی‌ (188) میلیگرام له‌ڤیتامین سی‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.

ـ كیوی‌، كوپێك له‌جنراوی‌ كیوی‌ بڕی‌ (167) میلیگرام له‌ڤیتامین سی‌ كه‌ ده‌كاته‌ (278%) پێداویستییه‌كانی‌ ڕۆژانه‌ به‌و ڤیتامین پڕده‌كاته‌وه‌.

ـ توتڕك،  له‌پاڵ ئه‌وه‌ی‌ توتڕك دژه‌ ئۆكسیده‌، له‌كوپێكدا بڕی‌ (144) میلیگرام ڤیتامین سی‌ هه‌یه‌.

ـ پرته‌قاڵ، له‌كوپێك جنراوی‌ پرته‌قاڵدا بڕی‌ (96) میلیگرام له‌ڤیتامین سی‌ هه‌یه‌.

ـ بابایا، كوپێك له‌و میوه‌ ئیستوائیه‌ بڕی‌ (88) میلیگرام له‌ڤیتامین سی‌ تێدایه‌.

ـ شیلك، سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ باشی‌ سروشتی‌ ڤیتامین سییه‌ له‌كوپێكدا بڕی‌ (87) میلیگرام له‌ڤیتامین سی‌ تێدایه‌.

ـ قه‌ڕنابیت، یه‌كێكه‌ له‌و سه‌وزانه‌ی‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌و ڤیتامینه‌و له‌كوپێكدا بڕی‌ (81) میلیگرام له‌ڤیتامین سی‌ هه‌یه‌.
—————————————————————–
و: نیاز جه‌لال


سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانی‌ ڤیتامین سی‌

سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانی‌ ڤیتامین سی‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!