شه‌ش هه‌ڵه‌ په‌یوه‌ندی خێزانی تێك ده‌دات

العلاقات-600x366

خێزانه‌كه‌ت سه‌رچاوه‌ی هێزی تۆیه‌ ، بۆیه‌ ڕاگرتنی په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز له‌ نێوان تاكه‌كانی خێزان هۆكاری دڵخۆشی و ئارامی زیاتره‌ .

به‌ڵام هه‌ندێ هه‌ڵه‌ هه‌ن هۆكارن بۆ له‌ناو چوونی ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ و لێك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزان به‌ گشتی كه‌ بریتین له‌ :

1- تان و ته‌شه‌ر و ئیهانه‌ كردن : گفتوگۆكردن ڕێگایه‌كی ته‌ندروسته‌ بۆ بوونی په‌یوه‌ندیه‌كی تۆكمه‌ له‌ نێوان تاكه‌كانی خێزان ، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌كارهێنانی هه‌ندێ وشه‌ و ده‌سته‌واژه‌ی نه‌رێنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر یه‌ك به‌ یه‌كی تاكه‌كانی خێزان ده‌بێت .

2- بوختان و له پاشه‌ مله‌ قسه‌ كردن : یه‌كێكه‌ له‌ سیفه‌ته‌ خراپه‌كان ئه‌گه‌ر هه‌بێ له‌ ناو خێزان‌ ..شیرازه‌ی خێزان تێك ده‌دات و له‌ناوی ده‌بات .

3- درۆكردن : ئه‌گه‌ر نه‌توانرا ڕاستی له‌نێو خێزان بڵاوه‌ پێ بكرێ ئه‌وا ناشتوانرێ خێزانێكی ته‌ندروست به‌رهه‌م بهێنرێ .

4- قه‌بوڵ نه‌كردنی جیاوازیه‌كان : دیاره‌ خێزان به‌ منداڵ و كوڕ وكچ و گه‌وره‌كانیشه‌وه‌ ده‌كرێ خاوه‌نی بیروڕای جیاوزبن   ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێ قه‌بوولی ئه‌م بیرورا جیاوازنه‌ش بكرێت .

5- توڕه‌یی و توندی : كه‌می گیانی لێبورده‌یی و لێخۆشبوون له‌ ناو خێزان هۆكاری تێكچوونیه‌تی .  

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!