پێنج ڕێگای سرووشتی بۆ نه‌هێشتنی ژانه‌ سه‌ر

man-headache

بۆ ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی سرووشتی ژانه‌ سه‌ر نه‌هێلی و چاره‌سه‌ر ببێت ئه‌م ئامۆژگاریانه‌ی خواره‌وه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌ :

. ئیسراحات و پاڵدانه‌وه‌ : یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی توش بوون به‌ ژانه‌ سه‌ر ماندوبون و پێویستی جه‌سته‌یه‌ بۆ ئیسراحات ، هه‌ر بۆیه‌ له‌سه‌ر ئه‌م كه‌سه‌ پێویسته‌ دانیشێ و ماندووبونی خۆی بحه‌سێنێته‌وه‌ .

. خواردنی هه‌ندێ جۆری خواردنی سوك : له‌وانه‌یه‌ ژانه‌ سه‌ر خۆكاری دابه‌زینی ڕێژه‌ی شه‌كر بێ له‌ خوێن . بۆیه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ خواردنی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ مه‌گنیسیۆم وه‌كو سپێناخ و زه‌یتی زه‌یتون و گوڵه‌به‌ڕۆژه‌و ….ده‌توانن ببنه‌ یارمه‌تی ده‌ر بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ئازاری ئه‌م كێشه‌یه‌ .

. خۆشوشتن به‌ ئاوی گه‌رم : زۆر جار به‌كارهێنانی ئاوی گه‌رم بۆ خۆشوشتن ده‌بێته‌ هۆی نه‌هێشتنی ئازاری ژانه‌ سه‌ر بۆ كه‌سه‌كه‌ .

. پارێزگاری كردنی جه‌سته‌ له‌ وشك نه‌بوون به‌ خواردنه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆری ئاو.

. دانانی به‌فر له‌سه‌ر سه‌رت : ئه‌مه‌ش ڕێگایه‌كی تره‌ بۆ نه‌هێشتنی ژانه‌ سه‌ر ئه‌ویش به‌ دانانی به‌فر له‌سه‌ر سه‌رت بۆ ئه‌وه‌ی په‌ستان له‌سه‌ر چاو و لایه‌كانی سه‌رت درووست بكه‌ن له‌ پێناوی نه‌هێشتنی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ .

………….
سەرچاوە:rojana.net


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!